ڤیدیۆ.. دەركەوتنی چەند تەنێكی نامۆ لەئاسمانی روسیا

جیهان

12/12/2018‌ 2859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، كە تێدا چەند تەنێكی نامۆ لەئاسمانی روسیا دەبینرێت.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە تەنە نامۆكان چەند پارچەیەكی ئاگری بوون‌و بۆ ماوەیەك بەڕوونی لەئاسمانی ناوچەیەكی رووسیا بینراون.

تەنەكان لەناوچەی كاریلیا دەركەوتوون‌و زۆربەی دانیشتوانی ناوچەكەش بینیویانە، كە ئەو تەنانە بۆ ماوەیەك بەئاسماندا رۆیشتوون.

تائێستا دەزگا پەیوەندیدارەكان لەسەر ئەو تەنە نامۆیانە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوەو لەو بارەشەوە دەست بەلێكۆڵینەوە كراوە.

هـ ـ ح