شارپرێس:
منداڵێک له شاری هەڵەبجە تووشی نەخۆشیەکی دەگمەنی هەستیاری گەدە بووه و بههۆیهوه چەند کیسێکی ئاو لە پەردەی مێشکیدا دروستبووهو چارەسەریشی لە هەرێم نییە و دەبێت رەوانەی دەرەوەی هەرێم بکرێت.
سنورهەورامی، جێگری بەڕێوبەری تەندوستی هەڵەبجە رایگهیاند، منداڵێك له شاری ههڵهبجه تووشی نهخۆشییهكی دهگمهن بووه و بەپێی کۆتا ئەنجامی پشکنینەکانی تووشی نەخوشیی دروستنەکردنی ئەنزیمێکی ڕیخۆڵە بووه، و نەبوونی ئەم ڕێژە توندەی ئەنزیمە وایکردووە چەند کیسێکی ئاو لە پەردەی مێشکیدا دروست بێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، دهبێت ئهو منداڵه بۆ چارهسهری پزیشكی رهوانهی دەرەوەی وڵات بکرێت و تەندروستی هەڵەبجە و حکومەتی ههرێمی كوردستانیش لە داهاتوودا بەهاوکاری ڕێکخراوەکان کار بۆ هەلومەرجی ناردنی دهكهن بۆ دەرەوەی وڵات.
ئهو منداڵهی تووشی نهخۆشییهكه بووه ناوی ڕێژنە-یه و تهمهنی تهنها 11 مانگه.
جێگری بەڕێوبەری تەندوستی هەڵەبجە راشیگهیاند، ئەوجۆرە نەخۆشییە لە کوردستاندا دەگمەنەو ڕەنگە لەماوەی 10ساڵدا بەسوتفە نەخۆشییەکی دەگمەنی وا لە منداڵانی تازە لەدایکبوودا ڕووبدات.
لەبارەی کاریگەریەکانی ئەم نەخۆشییە لەسەرمنداڵەکە، دکتۆر سنوور هەورامی وتی، ترس لە ژیانی منداڵەکە و بەردەوامی ئەم نەخوشییە، ئەوەیە کە ئەم منداڵە تەمەنی گەورە دەبێت بەڵام گەشەکردنی جەستەی هەر لە تەمەنی خوارووتر خۆی نیشاندەدات، واتە 10ساڵان دەبێت و لە جەستەی منداڵێکی 2 ساڵاندا خۆی دەنوێنێت.
رونیشیكردهوه، لە ئێستادا دکتۆرێکی ئەڵمانیی دەستپێشخەری چارەسەرکردنی بۆ ئهو نهخۆشه كردووه لە ماوەی شەش مانگدا، ئێمەش بە هاوکاری هەموولایەک هەوڵ لە ناردنی ئەو بۆ دەرەوەی وڵات دەدەین.
سندوس حسێن، کە چالاکوانێکی کەمپەینی ژیان بۆ ڕێژنە و هاوکاری کۆکردنەوە بۆ ناردنی ئەو بۆ دەرەوەی وڵاتە دەڵێت، "ئێمە وەک ستافی کەمپەینەکە پاش تێگەیشتنمان لە دۆخی ژیانی خانەوادەی ئەم منداڵه و لە نزیکەوە ئاگاداربوونی لێیان، بڕیاری کەمپەینێکی وامانداوە و لەداهاتووشدا تا بەئامانج گەیشتنی کارەکەمان بەردەوامی بەکەمپەینەکە دەدەین".
بنار کامیلی دایکی ڕێژنە، "لەبارەی نەخۆشی منداڵەکەییەوە دەڵێت، لە سێیەم ڕۆژی لە دایکبوونی منداڵەکەمدا من و هاوسەرەکەم هەستمان بەوەکرد کە منداڵەکەمان بەشێوەیەکی ناسروشتی شیر ناخوات و پاش ئەوە بەسەردانکردنیی دکتۆرەکان تێگەیشتین کە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە".
دایکی ڕێژنە هەروەها وتی، سوپاسی هەمولایەک هەر لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی شارەکە و پزیشکە خۆبەخشەکانی چارەسەری منداڵەکە و ڕێکخراو وچالاکوانانی شارەکەمان دەکەم، کە تا ئێستا هاوکاری ئێمە لەبەردەوامی ژیانی ڕێژنە بوون.
ڕێژنەی تەمەن 11 مانگ له ئێستادا و جۆرە شیرێکی تایبەتی لەدەرەوەی وڵات بەنرخێکی گران بۆ بەردەوامی ژیانی بۆ دەکڕدرێت و تا چارەسەری یەکجارەکی ئەو، دەبێت ئەمجۆرە شیرە بۆ ئەو بەکار بهێندرێت.