شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا له‌گه‌ڵ لیژنەی باڵای ھەماھەنگکاری تیمی نیشتمانی بۆ بڕیاری 1325 كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، "به‌رامبه‌ر به ژنان لە بەردەم لێپرسراوێتیەکی مێژووییداین".
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ لیژنەی باڵای ھەماھەنگکاری تیمی نیشتمانی بۆ بڕیاری 1325 گفتوگۆ لە بارەی ڕاپۆرتی تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی کاری نیشتمانی عێراقی پەیوەست بە بڕیاری 1325 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەیوەندیدار بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش کراوه، ھاوکات بارودۆخی ژنان لە سایەی ھەلومەرجی ئێستا تاوتوێکراوه.
به‌رهه‌م ساڵح له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، "ئێمە لە بەردەم لێپرسراوێتیەکی مێژووییداین کە پێویستە ژنان سەرکەوتوو بن و پێشیان بخەین بەو ئامانجەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ناو کۆمەڵگەدا، ھەروەھا بتوانن ئەرکی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردن ڕابپەڕێنن لە دامەزراوە حکومییەکاندا شانبەشانی براکانیان پۆستی سیاسی وەربگرن".
به‌رهه‌م ساڵح داوایکردووه، پلانی نیشتمانی دابڕێژرێت بۆ ژیانەوە و بوژانەوەی ڕۆڵی ژنانی عێراق بەو جۆرەی کە بگونجێت لەگەڵ پێگە گرنگ و گەورەکەی لە ناو کۆمەڵگەدا.
ه.م