شارپرێس:
ئێستا چاو و سه‌رنجه‌كان
له‌سه‌ر ئه‌مريكان له ڕه‌نگڕێژكردنى ڕووكارى قۆناغى ئاينده و به‌رده‌واميدان به
پشتيوانى هاوپه‌يمانه ديار و به‌رچاوه‌كه‌ى كه كورده‌كانن ، ئه‌وانه‌ى چاوه‌ڕێى
چاره‌نووسى خۆيان ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنيان به‌سه‌ر داعشدا ڕاگه‌ياند له
ڕه‌قه.
له سايه‌ى نه‌بوونى
ستراتيژييه‌كى ڕوونى ئه‌مريكا له سوريا و له ئه‌گه‌رى ده‌ستبه‌رداربوونى واشنتۆن
له هێزه‌كانى سورياى ديموكرات، زۆر پرسيار سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ئايا بژارده‌كانى به‌رده‌م
كورده‌كان چين؟ چاره‌نووسيان به‌ره‌و كوێيه كاتێك
جێيان دێڵن و به‌ته‌نها ڕووبه‌ڕووى هێزه‌كانى سوپاى سوريا ده‌بنه‌وه؟
كاره‌ساتێكى
ئه‌مريكى
محمه‌د
زه‌نگه‌نه‌ى ڕۆژنامنووس و شڕۆڤه‌كار ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌ووه كه"سياسه‌تى ئه‌مريكا
به‌گوێره‌ى پێدراوه‌كان گۆرانى به‌سه‌ردا دێت، هێشتا پرسى كشانه‌وه ڕوون و ئاشكرا
نييه و لێڵ و ته‌مومژاوييه"، دووپاتيشيكرده‌ووه كه" قسه‌كانى واشنتۆن
دژيه‌كن"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه واشنتۆن ئه‌وانى چه‌كدار كردووه چ ئه‌و
كاته‌ى دژى سوريابوون و چ ئه‌و كاته‌ش له‌گه‌ڵى بوون.
زه‌نگه‌نه
بۆ"خه‌ليج ئۆنلاين" گوتى: (( ئه‌مريكا كاره‌ساتێك بۆ كورده‌كان له
ناوچه‌كه ده‌خوڵقێنێت، ڕوونيشيكرده‌ووه كه" گرفته گه‌وره‌كه به‌يه‌كگه‌يشتنى
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر به ئێرانه كاتێك ڕووبه‌ڕووى سوپاى توركيا ده‌بنه‌وه
و له‌مه‌شدا هێزه كوردييه‌كان تێوه‌ده‌گلێن" ، ووتيشى "ئه‌مريكا چه‌نده‌ها
سيناريۆى له‌پێشن كه ئاماده‌كارييان بۆ ده‌كات".
زه‌نگه‌نه
ووتيشى:" پێم وايه ئه‌و سێ لايه‌نه له‌و ناوچه‌يه ڕوويان به ڕووى يه‌كتردا
ده‌ته‌قێته‌وه، ناوچه كوردييه‌كانى سورياش ده‌بنه چه‌قى جه‌نگێكى سێينه كه بۆ
گه‌لى كورد سه‌لامه‌ت نابێت. ئه‌مريكا هه‌ميشه له هه‌وڵى بوونى خۆييدايه له هه‌ر
شوێنێك كه كاره‌ساتێكى لێده‌قه‌ومێت"، ڕوونيشيكرده‌ووه كه "ئه‌مريكييه‌كان
گه‌ره‌كيانه ياريزانه سه‌ره‌كييه‌كانى ديكه‌ى سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه بجوڵێنێت، به
تايبه‌تيش ئه‌ندامانى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجومه‌نى ئاسايش، ئێنجا دواتر واشنتۆن دێت و
زێده‌مافه‌كان بۆخۆى ده‌بات".
لاى
خۆشييه‌وه عه‌زيز بارزانى شاره‌زاى كاروبارى كوردى و په‌يوه‌ندييه‌كانى كورد و ئه‌مريكا
پێى وابوو كه"له‌م چه‌ند هه‌فته‌يه‌ى ئاينده ده‌رده‌كه‌وێت كه واشنتۆن
دواى شه‌رى ڕه‌قه ده‌كشێته‌وه يان گه‌ڕێكى ديكه‌ى جه‌نگه‌كان له‌گه‌ل
ميليشياكانى سه‌ر به حكومه‌تى سوريا ده‌ستپێده‌كات".
جێى
باسه كه"ڕايان ديلۆن" ى ووته‌بێژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ جه‌نگان
دژ به داعش ڕايگه‌ياند كه هێزه‌كانى سورياى ديموكرات دواى شه‌ڕێكى 4 مانگه
نزيكه‌ى له 90%ى شارى ڕه‌قه‌ى سوريايان (باكوره‌كه‌ى) پاككردۆته‌وه.
ڕوسه‌كان
له‌سه‌رخه‌تن
عه‌زيز
بارزانى بۆ"خه‌ليج ئۆنلاين" ووتيشى"كورده‌كانى سوريا له ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ى
ئه‌مريكا پرسيار له باره‌ى چاره‌نووسى خۆيان ده‌كه‌ن، به تايبه‌تيش دواى ئه‌وه‌ى
ڕه‌قه‌يان ڕزگار كرد؟، ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌ووه كه "ڕوسه‌كانيش له‌سه‌رخه‌تن
و كورده‌كانيش په‌يوه‌ندى باشيان له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌يه".
شاره‌زايه
كورده‌كه ووتيشى:" ئه‌گه‌ر گريمانه‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا ڕاست ده‌رچێت ئه‌وا
ڕوسه‌كان له‌سه‌ر خه‌تن و هه‌وڵێشده‌ده‌ن بازنه‌ى په‌يوه‌نديبن له نێوان كورده‌كان
و حكومه‌تى سوريادا، جا سه‌ربارى نزيكى نێوان ئه‌مريكا و كورده‌كانى سوريا ، كه‌چى كورده‌كان په‌يوه‌ندييان
له‌گه‌ڵ ڕوسه‌كانيشدا باشه".
زه‌نگه‌نه‌ش
هه‌مان شتى بۆ"خه‌ليج ئۆنلان" دووپاتكرده‌ووه و ووتى:" كورده‌كان
زۆر كراوه‌ترين له هه‌مبه‌ر ڕوسيادا" ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌كه "مۆسكۆ
له 19 ى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ ڕايگه‌ياند كه ڕێككه‌وتنێك بۆ كورده‌كان له
ئارادايه" ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه واشنتۆن تۆمه‌تباره به جه‌نگى
ئيدلب و ده‌وروبه‌رى و ئێستاش پشتيوانى سوپاى توركيا ده‌كه‌ن".
به‌رده‌وامى
پشتيوانى و هاوپه‌يمانييه‌تى
له‌ولاشه‌وه"موفيد يۆكسڵ"توێژه‌ر و مێژوونووسى تورك
له‌مه‌ڕ كاروبارى كورده‌كان ووتى" واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له
پشتيوانيكردنى كورده‌كان و گه‌ره‌كيشيه‌تى حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێكيان بۆ دروست بكات".
چونكه هێشتا پڕچه‌كيان ده‌كات و سيناريۆى په‌توبڵاوبوونى سورياش بۆ سێ ده‌وڵه‌ت هه‌ر
له ئارادايه".
"يوكسڵ" بۆ"خه‌ليج ئۆنلاين" ووتيشى"له
ئێستادا ئه‌مريكا ناكشێته‌وه، ناوچه‌كه‌ش بۆ ڕێكخراوى پارتى كرێكارانى كوردستان
جێدێڵێت و به‌رده‌واميش ده‌بێت له پڕچه‌ككردنيان"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه"حكومه‌تى
سوريا ئه‌و ناوچانه‌ى بۆ كورده‌كان جێهيشتووه تاوه‌كو ببنه هێزێك بۆ به‌ره‌نگارى
توركيا و هێزه‌كانى ديكه".
ميژوونووسه توركه‌كه ووتيشى كه"هێزه‌كان له دێرزور
هاوپيه‌مانى ده‌به‌ستن و ڕه‌قه‌ش بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان جێ‌دێڵن، ده‌كرێت له
دێرزوريش حكومه‌تێكى عه‌ره‌بى ئاشتيخواز دابمه‌زرێت".
ڕۆژنامه‌ى "واشنتۆن پۆست)) يش له 19 ى ئۆكتۆبه‌ر
پرسيارێكى ورژاندووه له باره‌ى دۆخى سورياوه، به تايبه‌تيش دوا هه‌واڵى پێشڕه‌ووى
هێزه‌كانى سوريا به پشتيوانى ڕوسيا و ئێرانييه‌كان له دواين په‌ناگه‌ى داعش له
دێرزور، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه وويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا هێزه‌كانى
سورياى ديموكراتى ئازاد كردووه له پێشڕه‌وويكردن به‌ره‌و ديرزور يان وه‌ستانى
ئۆپه‌راسيۆنه‌كه‌يان.
گرنگى بوونى ئه‌مريكا
سه‌باره‌ت به گرنگى بوون و نه‌بوونى ئه‌مريكاش له گۆڕه‌پانى
سوريا له ئێستادا عه‌زيز بارزانى ووتى" كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا كار له كورده‌كان
ناكات، به تايبه‌تيش كه به‌رژه‌وه‌ندى ڕوسيا وا ده‌خوازێت لايه‌نه‌كان ئاشتييانه
كێشه‌كانيان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوريا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بگه‌ن لێكتێگه‌يشتنى تازه
له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌يڕه‌وكردنى حوكمێكى ئۆتۆنۆمى".
عه‌زيز ووتيشى" بێئومێدييه‌كيش له ئارادايه كه ئێمه
كه‌ڵكمان لێ وه‌رنه‌گرتووه ، ئێمه له هه‌وڵى پاراستنى مافه‌كانمانداين و له هه‌وڵى
ئه‌وه‌شين چاره‌نووسى خۆمان به ده‌ستى خۆمان ديارى بكه‌ين، به‌ڵام ڕونبۆووه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى
ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگييه هه‌رێمييه‌كانه له ناوچه‌كه‌دا نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ
مافى گه‌لان".
"نيكۆلاس هيراس" ى شرۆڤه‌كارى ئه‌منى ئه‌مريكاش ووتى"ڕووداووه‌كان
كاره‌ساتبار ده‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورده‌كانى
سوريا بكشێته‌وه"، له‌ولاشه‌وه"حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن" ى توێژه‌ر له
رۆژنامه‌ى واشنتۆن ووتى "نه‌بوونى سياسه‌تێكى ڕوونى واشنتۆن له باكورى ڕۆژهه‌لاتى
سوريا، له‌وانه‌يه هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌باربه‌رێت كه تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌ستهاتوون".
به گوێره‌ى"ئاژانسى ڕۆيته‌رز" يش"بيلال صه‌عب"
توێژه‌ريش له په‌يمانگاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست پێيوايه كه هه‌ژموونى ئه‌مريكا
له سوريا ڕه‌نگه له‌وه لاوازتر بێت كه بتوانى پشكدارى له ڕه‌نگڕێژكردنى ڕه‌ووتى
ڕووداوه‌كاندا بكات. ووتيشى "تا ڕاده‌يه‌كى زۆر پشكداريمان لاواز بووه له
پرسى سوريادا، گۆڕه‌پانه‌كه‌مان بۆ ڕوسيا و ئێرانييه‌كان چۆڵكرد(..) ڕه‌نگه كاتى
ئه‌وه به‌سه‌رچووبێت كه به شێوه‌يه‌كى كارا دووباره بێينه‌ناو گۆڕپانه‌كه‌وه".
سيناريۆى كه‌ركوك
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئاخۆ ئه‌مريكا سيناريۆى كه‌ركوك دژ به
كورده‌كان دووباره ده‌كاته‌وه كه له عێراق ڕوويدا كاتێك ڕێگه‌ى به هێزه‌كانى
حكومه‌تى مه‌ركه‌زيداشارى كه‌ركوك له‌بنده‌ستى كورده‌كان ده‌رێنن، عه‌زيز بۆ"خه‌ليج
ئۆنلاين" ووتى" ئه‌وه‌ى له هه‌ريمى كورستانى عێراق ڕوويدا ته‌واو
جياوازه، چونكه هێزه‌كانى ئه‌مريكا له‌وێ
ژماره‌يان به‌قه‌د ئه‌و هێزانه نه‌بوو كه ئێستا له ناچه كوردييه‌كانى
سوريادا هه‌ن".
ڕوونيشيكردووه كه ئه‌وه‌ى ڕوويدا له هه‌رێمى كوردستان له‌به‌ر
ئه‌وه نه‌بوو كه واشنتۆن كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵكه په‌يوه‌ست بوو به هه‌ڵويستى
سياسى ئه‌مريكا كه نه‌رێنييانه به‌سه‌ر واقعه‌كه‌دا شكايه‌وه".
"شياوى باسه كه سه‌ربارى په‌رۆشى كورده‌كانى سوريا به‌وه‌ى
به‌شێكبن له سوريا ، كه‌چى هێشتا مه‌ترسى هه‌يه له‌و كه‌ڵكه‌ڵه(نزعه)
جوداخوازه‌يه‌ى هه‌يانه، ئه‌مه‌ش خه‌ستتر بۆوه دواى ئه‌وه‌ى كورده‌كانى عێراق
ڕيفراندۆميان بۆ سه‌ربه‌خۆيى ئه‌نجامدا، كه بووه هۆى جوڵه‌كردنى سه‌ربازى عێراق
و گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى توند له لايه‌ن توركيا و ئێرانه‌وه سه‌باره‌ت به پرسه‌كه".
توركيا گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌ژموونى كورد له سوريا و سه‌رسنوره‌كانى
خۆى به هه‌ڕه‌شه ده‌زانى بۆسه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌نقه‌ره، بۆيه فشارى
كرده‌سه‌ر واشنتۆن بۆ ده‌ستبه‌رداربوونى له هاوپه‌يمانييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌كينه‌كانى
پاراستنى گه‌ل له پێش شه‌رى ڕه‌قه، به‌ڵام ئه‌و كات هه‌وڵه‌كانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى : خليج اونلاين
نووسينى: هه‌ناء كه‌لحوت
وه‌رگێرانى : لوقمان
حاجى قادر