هێزە ئەمنییەکانی هەولێر پەلاماری تیمی کەناڵی سپێدە دەدەن

کوردستان

01/01/2019‌ 2028 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە شاری هەولێرهێزێکی ئەمنی پەلاماری تیمێکی ڕۆژنامەوانی کەناڵی سپێدەیان دا.


ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لەشاری هەولێر لەکاتی ڕوماڵکردنی ڕوداوێکدا هێزێکی ئەمنی پەلاماری تیمی ڕۆژنامەوانی کەناڵی ئاسمانی سپێدەی ئۆرگانی فەرمی یەکگرتوی ئیسلامیان دا و کەمێک لەمەوبەریش کەناڵی سپێدە بەیاننامەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.


ده‌قى به‌یاننامه‌ى كه‌ناڵى سپێده‌...

لە یەکەم رۆژی ساڵی تازە تیمی سپێدە لە هەولێر کەوتە بەر هێرش و هەڕەشە و پەلاماردانی هێزە ئەمنیەکان.

ئێوارەی ئەمرۆ شارەوانی هەولێڕ بە پاڵپشتی هێزە ئەمنیەکان عەرەبانەی کاسبکارانی بازاڕی ئیسکان لادران و ئەمەش لەلایەن کاسبکارانەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە و تیمی سپێدەش کە پێکهاتبوون لە محمد شەهاب پەیامنێر و محمد رەئوف وێنەگر بۆ رووماڵی رووداوەکە گەیشتنە شوێنی مەبەست بۆ گواستنەوە یەکێک لە خەمەکانی هاوڵاتی هەژار کە بڕیارمانداوە دەنگ و ڕەنگی ئەوان بین بەڵام بەداخەوە هەر زوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە سەرەڕای ڕێگری لێکردن کەوتە بەر هێرش وهەڕەشە و پەلاماردانی هێزە ئەمنیەکان.

ئێمە لە کەناڵی سپێدە بە توندی ئەم کارە ئیدانە دەکەین و ئەمە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەرییە کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانە.

هـ ـ ر