بەئۆپەراسیۆنێكی دابەزینی ئاسمانی 3 سەركردەی داعش دەكوژرێت

عیراق

06/01/2019‌ 766 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەكانی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكی دابەزینی ئاسمانیان ئەنجامدا، كە ئامانج لێی كوشتنی چەند سەركردەیەكی داعش بووە.

هێزەكانی ئەمریكا رۆژی شەممە لەناوچەیەكی نزیك شارۆچكەی حەویجە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكەیان ئەنجامداوە ، ئەوەش لەناوچەی مزیریر.

بەپێی زانیارییەكان ئۆپەراسیۆنەكە بەهێزێكی تایبەتی ئەمریكی ئەنجامدراوەو لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەشدا، سێ‌ سەركردەی داعش كوژران.

هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لەو سەركردانەی داعش بەرپرس بووە لەهێرشەكانی ناوچەكانی حەویجەو باشووری كەركوك، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی ئاشكراكرابێت.

هـ ـ ح