شارپرێس:
حكومه‌تی ئیسرائیل لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ دیاریكردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه جوله‌كه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ده‌ستیانداوه به‌هۆی دورخستنه‌وه‌یانه‌وه.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی ئیسرائیل لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بخه‌مڵێندرێت، جوله‌كه‌كان له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئیسرائیل داوای 200 ملیار دۆلار لە عێراق، سوریا، مەغریب، میسر، ئێران و یەمەن دەکات، ئه‌ویش به‌هۆی ئەو سەروەت و موڵکەی جوله‌كه‌كان بە ناچاریی كاتی خۆی له‌و وڵاتانه بەجێیان هێشتن.
هاوكات ئیسرائیل داوای 50 ملیار دۆلار لە تونس و لیبیاش ده‌كات به‌هۆی ده‌ركردنی جوله‌كه‌كان له‌و دوو وڵاته.
ڕ . ج