پارێزگاری كەركوك داوای دەستوەردانی سەربازی لەبەغدا دەكات

عیراق

09/01/2019‌ 3095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك داوای دەستوەردانی بەغدای لەدۆخی شارەكە كردو داوای پاراستنی ئەمنییەت‌و سەقامگیری و پێكەوەژیانیشی كرد.

ئەو داوایەی راكان سەعید جبوری، دوای ئەوە هات، كە شەوی رابردوو، لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی لەچەند ناوچەیەكی كەركوك ئاهەنگیان گڕاو ئاڵای كوردستانیان لەشارەكەو لەسەر بارەگاكان هەڵكرد.

پارێزگاری كەركوك هەروەها جەختیكردووەتەوە، كە دەبێت كۆتایی بەو دیاردەیە لەلایەن بەغداوە بهێنرێت‌و داواشی كردووە هێزی سەربازی بەپەلە رەوانەی كەركوك بكرێت.

راكان جبوری باسی لەوەش كردووە، ئەوەی لە كەركوك كراوە موزایەدەی سیاسییە و هۆشداریشیداوە لەوەی هەر شتێك لەكەركوك رووبدات بەرپرسیارییەتییەكەی لەئەستۆی ئەو لایەنەیە، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی بهێنرێت.

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە عێراقییەكان لەشاری كەركوك قەدەغەكرا.

هـ ـ ح