رامۆس بەژمارەیەكی پێوانەیی نایاب دەگات

وەرزش

10/01/2019‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بەژمارەیەكی پێوانەیی گەیشت، ئەوەش دوای ئەنجامدانی یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی لیگانیس لەجامی شای ئیسپانیا.

سێرجیۆ رامۆس لەو یارییەدا لە دەقیقەی 44 گۆڵێكی لەرێزەی لێدانی سزاوە تۆماركرد، كە بەوە گەیشتە ژمارەیەكی پێوانەیی لەژیانی وەرزشی.

تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بەو گۆڵە گەیشتە گۆڵی ژمارە 100 لەژیانی وەرزشی، كە ئەوە ژمارەیەكی نایابە بۆ ئەو یاریزانە، كە لەهێڵی بەرگری یاری دەكات.

رامۆس یەكەم بەریگریكارە 100 گۆڵی تۆماركردووە، كە 80 گۆڵی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بووەو سێ‌ گۆڵیش لەگەڵ ئیشبیلییە بووەو 17 گۆڵیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە.

هـ ـ ح