گۆڕانكاری لەو مادەیەی پرۆژە بودجەی عێراق كراوە تایبەتە بەپشكی هەرێم

عیراق

10/01/2019‌ 2694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ماددەی 10 لە بودجەی دوای خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەم گۆڕانكاری تێداكراوە لەلایەن حكومەتەوە.

ماددەی 10 لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، ۲٠۱۹ ئەو مادەیەیە، كە تایبەتە بە پشكی هەرێم و مەلەفی نەوت و پشكی پێشمەرگە .

هەر بەقسەی پەرلەمانتارەكەی كورد لەبەغدا، لە دوای ئەوەی رەخنەی زۆریان لەو ماددەیە گرتووە ، لەم رۆژانەدا و دوای ئەوەی خویندنەوەی یەكەم و دووەمیشی بۆ كراوە دەستكاری كراوە و گۆڕینی تێداكراوەو دەڵێت: "هەڵبەتە گۆرانكاری تریش، كە (وردە گۆرانكارین) لەپرۆژەی موزانەدا كراوە.

پەرلەمانتارەكە دەشڵێت: "لە مەسەلەی پێشمەرگە باسی هێزەكانی وشكانی عێراق لابراوە و باسی موازەنەی هێزەكانی بەرگری دەكات بێئەوەی باسی رێژەی دانیشتوان بكات ، بۆ ئەو برگەیەی باسی ئیلتیزام نەكردنی هەرێم دەكات بە ناردنی نەوتەوە، موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی هەڵاویردوە لەوەی كە عێراق پابەندنەبیت بە نەناردنیەوە تەنانەت ئەگەر هەرێم ئیلتیزامیش نەكات".

هەروەها دەڵێت: ماددەی 10 بەم داڕشتنە نوێیەی لە ئێستاوە سەرنجی لەناو لیژنەی دارایی دروستكردووە و پەیوەستە بەبرگەی پابەندنەبوونی هەرێمەوە بە نەفرۆشتنی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە .