شارپرێس:
یانەی چیڵسی ئینگلیزی دەیەوێت یاریزانێك بكاتە شوێنگرەوەی سیسیك فابریگاسی ئیسپانیو یاریزانی پێشووی یانەكەی، كە بەم دوایانە رووی لەیانەی مۆناكۆی فەرەنسی كرد.
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی لەو بارەوە بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی چیڵسی بۆ ئەو مەبەستە چاوی لەكڕینی ئەدریان رابیۆی فەرەنسیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانە، كە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەیەكە لەسەر هێڵە بۆكڕینی ئەو یاریزانە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەرپرسانی یانەی چیڵسی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان كەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ ئەوەی رازی بن بەفرۆشتنی ئەو یاریزانەیان.
هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، چیڵسی بۆ رازیكردنی ئەو یاریزانە ئامادەیە ساڵانە موچەیەكی 10 ملیۆن یۆرۆیی بداتە رابیۆ، كە ئەوەش لەو موچە زۆرترە بەرشەلۆنە بۆی پێشنیازكردووە.
هـ ـ ح