شارپرێس:
لیژنه‌ى یاسای ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیارکرد.
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەی لیژنه‌ى یاسای ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى
عێراق و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڕیاردراوە مانگى (تشیرینى
دووه‌م/ 11)ی ئەمسال هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجامبدرێت.
بەپێی کۆنوسی لیژنەکە "له کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان
و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشتووونەتە ئەو بڕیاره‌ى كه له ڕۆژی16ى تشرینی
دووەمى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق به كه‌ركوكیشه‌وه
ئه‌نجامبدرێت..
ئێستاش دەبێت ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى عێراق و ده‌نگى بدات و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقەو ه
بودجه و پێداویستییەکان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه دابینبكرێت".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ی ئەنجومەنی
پارێزگاکان تێپەڕ دەبێت.
هـ ـ ر