مانچیستەر یونایتید دوو ڕاهێنەری نوێی بۆ جێگرتنەوەی سۆلسکایەر دیاریکردوە

وەرزش

13/01/2019‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدارەى مانچستەر یونایتد گفتوگۆکانی بۆ ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ دیگۆسیمیۆنی و ساوسگەیت دەستپێکرد تا یەکێکیان جێگەى سۆلسکایەری راهێنەری کاتی یانەکە بگرنەوە.

پاش ئەنجامە خراپەکانیان ئیدارەى مانچستەر یونایتد دەستبەرداری مۆرینیۆی راهێنەری پورتوگالی بو لەجێگەى ئەو سۆلسکایەری یاریزانی پێشووی یانەکەى کردە راهێنەر بەشێوەیەکی کاتی.

رۆژنامەى زە سەن لە نوێترین ژمارەیدا ئاشکرایکردوە "ئیدارەى مانچستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ دوو راهێنەر دەستپێکردوە تا یەکێکیان رازی بکات جێگەى سۆلسکایەر بگرێتەوە".


رۆژنامەى زە سەن ئاماژەی بەوەداوە "ناوی هەردوو راهێنەرەکەى ئاشکراکردوە ئەوانیش دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید و گاریس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەى ئینگلتەران".
یانەى مانچستەر یونایتد لە پێنج یاریی رابردودا لە ژێر دەستی سۆلسکایەر سەرجەمیانی بردۆتەوە.

هـ ـ ر