شارپرێس:
هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌گفتوگۆدان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی یاریزانان نێیمار و کۆتینهۆ.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامەى دەیلى ئێکس پێرسی بەریتانى، ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت نێیمار بگه‌ڕێننه‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و له به‌رامبه‌ردا فیلیب کۆتینهۆ یاریزانی یانه ئیسپانییه‌كه بگوازێته‌وه یانه‌كه‌ی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و دوو یاریزانه بە گەورەترین بۆندى ئاڵوگۆڕکردنى یاریزانان هەژمار ده‌كرێت لە مێژووى تۆپی پێدا.
رۆژنامه‌كه‌ی هۆكاری ئاڵوگۆڕكردنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه نێیمار لە پاریس دڵخۆش نیەو لەبەرانبەردا فیلیب کۆتینهۆ بەهۆى دانیشتنى لە کورسی یەدەک، تەواو هەست بە بێزارى دەکات و لارى نیە لەوەى پەیوەندى بە یانە فەرەنسییەکەوە بکات.
ه.م