هەڵوێستی پارتی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رێككەوتنی ستراتیژی لەگەڵ یەكێتی

کوردستان

14/01/2019‌ 1892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ستراتیژی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی‌و جەخت دەكاتەوە، بەپێی هەلومەرجی ئێستا رێككەوتن دەكەن.

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكرات رایگەیاند، رێككەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی‌و یەكێتی لەهەلومەرجی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان‌و عێراق ‌و ناوچەكە هاتە ئاراوە، بەڵام ئێستا ئەو هەلومەرجە گۆڕاوە.

محەمەد محەمەد راشیگەیاند، ئێستا بەهۆی هاتنەپێوەشەوەی هەلومەرجێكی نوێ‌، دەبێت بیر لەوە بكەینەوە، كە رێككەوتنێكی نوێ‌ واژوو بكەین، ئەوەش دەكەوێتە سەر ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوانمان هەیە.

پارتی‌و یەكێتی لەساڵی 2005 رێككەوتنی ستراتیژی نێوانیان واژووكرد، كە بەپێی رێككەوتنەكە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان بەهاوبەشی بەرێوە بەرن‌و پۆستەكانی هەولێرو بەغدا 50 بە 50 لەنێوانیان دابەش بكەن.

هەڵوێستەكەی وتەبێژی پارتی، دوای كۆبوونەوەیەكی شاندی پارتەكە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی هات، كە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجامدرا، ئەوەش لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی.

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی باسی لەگرنگی رێككەوتنامەی ستراتیژی كردو رایگەیاند، كە ئەو رێككەوتنە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگەو دەبێت لەگەڵ پارتی بەردەوامبین.

هـ ـ ح