شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆکی کۆماری عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەل جان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگەیاند، عێراق خوازیاری هاریكاری زیاتره له بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و بازرگانیدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بەرهەم ساڵح و جان ئیف لۆدریان کۆبوونەتەوە و جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی له پێناوی به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرده‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح لە کۆبوونەوەکەدا پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسای دووپاتكرده‌وه، به‌جۆرێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییە هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرهەم ساڵح دووپاتیكرده‌وه عێراق خوازیاری هاریكاری زیاتره له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و بازرگانیدا و له‌وباره‌یه‌شه‌وه داوای له‌كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان كرد بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرده‌وه و بونیادنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق ئاماده‌ییان هه‌بێت و سود وه‌رگرن له هه‌لی وه‌به‌رهێنان كه له عێراقدا ڕه‌خساوه.
هاوکات وه‌زیری فه‌ره‌نسا دووپاتی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق له گشت بواره‌كاندا كرده‌وه، هاوكات لۆدریان به فه‌رمی و به ناوی وڵاته‌که‌ی بانگهێشتی بەرهەم ساڵحی كرد که سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بکات.
ه.م