ژمارەی راستەقینەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق ئاشكرادەكرێت

عیراق

15/01/2019‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەجیهە عەباس، پەرلەمانتاری كوتلەی سادیقوون ژمارەی راستەقینەی هێزەكانی ئەمریكی لەعێراق ئاشكراكرد.

وەجیهە عەباس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق، نۆ هەزار سەربازی شەڕكەری ئەمریكی هەیە، ئەمە جگە لەبوونی هەزاران، راوێژكاری سەربازی ئەو وڵاتە.

ئەو پەرلەمانتارە، داوای لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكات هەڵوێستی هەبێت‌و رێكاری پێویست‌و یاسایی‌و دەستووری دژی بوونی ئەو هێزانە بگرێتەبەر.

وەجیهە جەختیشیكردووەتەوە، كە بەپێی دەستوورو یاسای عێراقی، نابێت هیچ هێزێكی بیانی لەسەر خاكی عێراق بوونی هەبێت، بۆیە دەبێت پەرلەمان رێكاری یاساییان لەدژ بگرێتە بەر.

هـ ـ ح