شارپرێس:
چه‌ندین په‌رله‌مانتاری
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له دژی گۆشه‌گیریی توندی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، چالاکییان
ئەنجامدا و داوای ئازادییان کرد.
ئەمڕۆ سێ‌شەممە په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
له‌گه‌ڵ مانگرتوانی ستراسبۆرگ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی
چالاکییه‌کیان ئەنجامدا، په‌رله‌مانتاران داوای ئازادییان بۆ له‌یلا گوڤه‌ن و هه‌موو
په‌رله‌مانتارانی دیکه‌ی هه‌ده‌پەش کرد.
له چالاکییه‌که‌دا په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا
یولیا وارد، مارتینا ئانده‌رسۆن و تاکس هادیگۆیگیۆ، هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیی کوردستانیانی ئه‌ورووپا KCDK-E - که‌جه‌ده‌که-ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په مه‌رال دانش به‌شتاش،
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له ئه‌ورووپا فارووق دۆرو و نوێنه‌رانی ڕێکخستنه کوردییه‌کان
ئاماده بوون.
ئاماده‌بوان پشتگیری‌یان له چالاکییه‌کانی
مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی کرد و داوایان له کۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شکه‌نجه
(CPT) و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا کرد هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ کۆتایی هێنان به
گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان.
هـ ـ ر