شارپرێس:
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ڕاپرسییه‌كی نێوخۆیی بۆ ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارته له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی نیگه‌رانكردووه.
شاری ئیستانبوڵ كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه‌و له 20 ساڵی ڕابردوودا پێگه‌ی سه‌ره‌كی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕاپرسیه‌ك كه پارته‌كه پێش هه‌ڵبژاردنی مانگی ئاداری شاره‌وانیه‌كانی توركیا ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌كه‌په به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو قورسایی خۆی له‌و شاره گه‌وره‌یه‌ی توركیا له‌ده‌ستده‌دات.
ئیستانبوڵ ئه‌و شاره بوو كه ئه‌ردۆغان له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاره‌كه‌وه چوه نێو دونیای سیاسه‌ت، سه‌ره‌تا بوه سه‌رۆك وه‌زیران‌و دواتریش ده‌ستوری به‌سودی خۆی هه‌مواركرده‌وه‌و بووه سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، به‌ڵام راپرسیه‌كه‌ی ئه‌كه‌په ده‌ریخستووه ده‌نگی ئه‌و پارته له‌هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری داهاتوو، به‌ڕێژه‌ی 30 بۆ 35 له‌سه‌دا كه‌مده‌كات.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌باره‌ی پاشه‌كشێی ده‌نگی ئه‌كه‌په له‌گه‌وره‌ترین شاری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كێشه‌ی ئابوری توركیا‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان، وایكردووه جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارته له‌كه‌مبوونه‌وه بدات.
كورد له‌ئیستانبوڵ خاوه‌نی ده‌نگێكی گه‌وره‌و به‌رچاوه، هاوكات كورد ئه‌مجاره ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی شاره‌وانی ئیستانبوڵ بگرێته ده‌ست، ئه‌ویش به‌وه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) داوا له جه‌ماوه‌ر‌و ده‌نگده‌ره‌كانی بكات ده‌نگ به ئه‌كه‌په، یاخود به پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) بده‌ن، كه زۆرێك له پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن هه‌ده‌په داوا له‌ده‌نگده‌ره‌كانی بكات ده‌نگ به جه‌هه‌په بده‌ن.
ڕ . ج