فەرماندەی سوپای پاسداران بە توندی وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە و کشانەوەیان لەسوریا رەتدەکاتەوە

جیهان

16/01/2019‌ 714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕەتی دەکاتەوە لەسوریا بکشێنەوە و هەڕەشەکانی ئیسرائیلش بۆ کشانەوەیان ڕەتدەکاتەوە

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران پاش هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئیسڕائیل دەربارەی کشانەوەی بەزۆری سەربازانی ئێران لە سوریادا ڕایگەیاندوە "کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاوێژکارە سەربازی و کەرەستە و پێداویستییە سەربازییەکانی کەلە سوریادا هەیەتی دەپارێزێت و لەو وڵاتە نایانکشێنێتەوە".

دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبو "ئەگەر ئێران بەخێرایی هێزەکانی لە سوریا نەکشێنێتەوە ئیسڕائیل لەهێرشەکانی بۆ سەر بنکەوبارەگاکانی ئێران بەردەوام دەبێت".

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەری ئیسپۆتینک ، سەردار موحەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران هەڵوێست و هەڕەشەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بە گاڵتەجاری وەسفکرد و ئاماژەی بەوەدا "ئێمە هەموو ڕاوێژکارە سەربازییەکان و هەروەها کەرەستەو پێداویستییە سەربازییەکانمان بۆ بەهێزکردن و فێرکردنی شەڕکەرانی بەرگی ئیسلامی و پشتیوانی لە خەڵکی هەژار و داماویی سوریا دەپارێزین و دەهێڵینەوە".

سەردار جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ئەوەشی وتوە "دڵنیابن ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل هیچ حسابێکیان بۆناکرێت لەلایەن ئێمەوە و ئەگەریش لەم ڕوانگەوە پشوو درێژیمان بەرانبەرتان بووە، بەدڵنیاییەوە حیکمەتێک لەو شاردراوەتیەدا هەبوە".

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بەهەڕەشەوە ئەوەی وتوە "دەبێت ئیسڕائیل لەوە بترسێت کە ڕۆژێک موشەکە ئامانج لێدەرەکانی ئێران بەڕوویاندا ببارێت و تۆڵەی هەموو خوێنە بەناحەق ڕژاوەکانی موسوڵمانانی داماویی ناوچەکەیان لێ بکاتەوە".
هـ ـ ر

هـ ـ ر