سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین کاتی گەڕانەوەی مێسی ئاشکرا دەکات

وەرزش

16/01/2019‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین تەئکیدی کردەوە هەر کاتێک داوا لە میسی بکرێت بگەرێتەوە ریزی هەڵبژاردەکەى رازی دەبێت.

کلاودیۆ تابیا سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە ئاژانسی تی واى سی ڕاگەیاندوە "میسی ئامادەیە بۆ ئەوەى بگەرێتەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەى وڵاتەکەى".


کلاودیۆ تابیا ئاماژەی بەوەداوە "هیچ گومانێکم نییە لەوەى هەر کاتێک تیمی هونەری هەڵبژاردەى ئەرجەنتین میسی بانگهێشت بکات ئامادە دەبێت".


سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئەوەشی وتوە "چەند جارێک چاوی بە میسی کەوتوەو هیچ کاتێک نەیوتوە کە ناگەرێتەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەکەى لەئێستادا سکالۆنی وەک راهێنەری هەڵبژاردەى ئەرجەنتین دیاریکراوەو هەڵبژاردەکەش ئامادەکاری بۆ کوپا ئەمەریکاى ئەمساڵ دەکات کە بریارە لە بەرازیل بکرێت".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە لە پاش کرانە دەرەوەى ئەرجەنتین لە قۆناغی شانزەى مۆندیالی 2018 ، تا ئێستا نەگەراوەتەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەکەى.


هـ ـ ر