شارپرێس:
پارێزگای هەڵەبجە داوایهكی ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەڵەتی بۆ خزمەتکردنی زیاتر و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کرد و رایگهیاند، هەڵەبجە لە دوای ڕووداوی کارساتباری کیمیاباڕانکردنی شارەکە، هێشتا ئاسەواری وێرانکاری و کاولکاری پێوە دیارە.
ئهمڕۆ چوارشهممه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ئازاد تۆفیق، پارێزگای هەڵەبجە داوایەکی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەڵەتی بۆ خزمەتکردنی زیاتر و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کرد.
ئازادتۆفیق کە داوهكهی ئاڕاستەی ڕێکخراوە حکومیی و ناحکومیەکان جیهان و دەوڵەتانی کرد و رایگهیاند هەڵەبجە لە پاش ڕووداوی کارساتباری کیمیاباڕانکردنی شارەکە، هێشتاکە ئاسەواری وێرانکاری و کاولکاری پێوە دیارەو تا ئێستاکەش ئاوڕی پێویستی لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتی زیاتری لێ نەدراوەتەوە.
پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بهوهشكرد، "لە ئان و ساتێکدا کە ئەم کارەساتە گەورەیە کە نزیکەی پێنج هەزارشەهید و هەزاران برینداری لێکەوتووەتەوە، هێشتاکە نەتوانراوە بەپێی پێوست خزمەتی شارەکە و خەڵکانی زیندووی شارەکە لەڕووی ئاودانیی و مەعریفەوە بکرێتەوە".
راشیگهیاند، کاتی ڕوودانی ئەم کارەساتە بەهۆی ڕژێمی بەعسەوە زۆر لەوڵاتانی خاوەن هێز و دەسەڵات و سەروەری دونیا گوێیان لەم کارەساتە خەواند و هەڵوێستێکیان لەدژی ئەم جێنۆسایدە نیشاننەدا، بەڵام ئێستاکە پاش دانپیانانی وەک جینۆسایدێکی مڕۆڤایەتی، چیدی ئەمشارە قبوڵی بێدەنگیی ئەوانیش ناکات و داوای هاوکاری مرۆڤانە لە هەموو لایەنێکی کۆمەڵەگای نێودەوڵەتی بۆ خزمەتی خەڵکی شارەکە و ڕۆڵەو کەسوکاری شەهیدانی شارەکە دەکات.
پارێزگای هەڵەبجە ئهوهشی خستهڕوو، "ئەمشارە خزمەتی لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و پەرەردەو کشتوکاڵ و گەشتوگوزاری لە ئاستێکی خراپدایە و بەم دۆخەی کوردستانیش ناتوانێت داخوازییەکانی خەڵکی ئەم پارێزگایە لەم بوارانەدا جێبەجێ بێت و بۆیە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕۆڵە بەهێزەکەی خۆی لەم بوارانەدا بگێڕێت".
ئەم داواکاریانەی پارێزگای هەڵەبجە لەکاتێکدایە، تا ئێستاکە نە حکومەتی هەرێم و نە حکومەتی عێراق نەیانتوانیوە وەک پێویست خزمەتی ئەمشارە بكهن وەک ناوچەیەکی کارەساتباری عێراق.
ه.م