شارپرێس:
ڤان دێر ڤارتی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید، ئیسكۆی یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ی به‌باشترین یاریزانی جیهان وه‌سفكرد‌و وتی، ئێستا ئه‌و له‌دۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژی.
ڤان دێر ڤارت ڕایگه‌یاند، "ئیسكۆ به‌لای منه‌وه باشترین یاریزانی جیهانه، به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختی خۆی هه‌میشه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كاندا هه‌یه".
ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید زیاتر وه‌سفی ئیسكۆی كرد‌و وتی:"خاوه‌نی لێهاتووییه‌كی بێوێنه‌یه له‌نێو یاریگه‌دا".
به‌وته‌ی ڤان دێر ڤارت، گه‌رچی ڕیاڵ مه‌درید زێدان‌و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا ئاستی یانه‌كه به‌رزه.
ڕ . ج