ترسیان لەئەمریكا هەیە.. بەشێك لەبەرپرسانی عێراق ناوێرن مامەڵە لەگەڵ ئێران بكەن

عیراق

18/01/2019‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، بەشێك لەبەرپرسانی عێراق لەترسی ئەمریكا ناوێرن مامەڵە لەگەڵ تاران بكەن.

هەر بەقسەی محەمەد جەواد زەریف، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەرپرسانی باڵای عێراق سوورن لەسەر ئەوەی بەغدا بەردەوامبێت لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئێران‌و هیچ كێشەیەكیان نییە.

هەروەها ئەوەشی راگەیاند، كە رێگری لەلایەن بەشێك لەبەرپرسان هەیە، بەوەی گرەنتی بانكی نادەن بەكۆمپانیا ئێرانییەكان، بۆ ئەوەی لەعێراق كاری وەبەرهێنان بكەن، ئەوەش كێشەی دروست كردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیكردەوە، كە ئەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر ئێران سەپاندوویەتی كاریگەری لەپەیوەندییەكانی تاران‌و بەغدا نابێت‌و لەپەیوەندییەكانیان بەردەوام دەبن.

ئەمریكا ماوەیەكە سزای ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاندووەو لەو چوارچێوەیەش هەرەشەی لەو لایەنانە كردووە، مامەڵە لەگەڵ تاران دەكەن.

هـ ـ ح