ئەمریكا ئاستی مەترسییەكانی باڵوێزخانەكەی لەتوركیا بۆ پلەی سێیەم بەرزدەكاتەوە

جیهان

18/01/2019‌ 840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا ئاستی مەترسییەكانی باڵوێزخانەكەی لەتوركیا بۆ پلەی سێیەم بەرزكردووەتەوە، ئەوەش دوای تەقینەوە خۆكوژییەكەی مەنبەج لەسوریا.

ئەمریكا لەچوارچێوەی بەرزكردنەوەی مەترسییەكان لەباڵوێزخانەكەی لەتوركیا، هۆشداریداوەتەوە خەڵكی وڵاتەكەی لەگەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاستی مەترسییەكانی لەناوچە سنوورییەكانی توركیا لەگەڵ سوریاو عێراق بۆ پلەی چوارەم بەرزكردووەتەوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستی مەترسی ئەو وڵاتەیە.

رۆژی چوار شەممە تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەشاری مەنبەجی باكووری سوریا روویدا، كە بەهۆی تەقینەوەكەوە چوار سەربازی ئەمریكی كوژران‌و سێ‌ سەربازی تریش برینداربوون، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەند كەسێكی تر بوونە قوربانی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاندووە، گروپە چەكدارییە توندڕەوەكان خۆیان گەیاندووەتە ناوچە سنوورییەكانی توركیاو مەترسی ئەوە هەیە هێرشی تریش لەناوچە جیاوازەكان ئەنجامبدەن.

هـ ـ ح