حکومەتی ئەڵمانیا ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئۆجالان بڵاوکردەوە

جیهان

18/01/2019‌ 5284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا داوای کرد، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە کۆتایی پێبێت.

گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەوتبووە ڕۆژەڤی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیاوە، پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵ لەسەر گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵوێستیکی هەبێت، داواکاریەکی پێشکەش کردبو

لە داواکارییەکەدا، کە میشل براندت، پەرلەمانتاری چەپی ئەڵمانیا پێشکەشی کردبوو، هاتبو "ئایا حکومەتی ئەڵمانیا ئاگادارە لە دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئوجالان، کە لە دوورگەی ئیمرالی زیندانییە؟ ئایا حکومەتی فیدراڵ، کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا دەخاتە جوڵە بۆ دیدار لەگەڵ پەرلەمانتار لەیلا گوڤەن، کە مانی لە خواردن گرتووە؟".

وا دیار بوو کە لە دانیشتنی پەرلەمانی فیدراڵدا کاربەدەستانی حکومەتی فیدراڵ هەر بە دەمیی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە، بەڵام لەسەر ناوی حکومەت، میشێل ڕۆت، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەوروپا، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی خوێندەوە، لە ڕاگەیەیەندراوەکەدا هاتوە "بە ناوی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیاوە دەمەوێت دەستنیشانی بکەم، کە تورکیا وەک ئەندامێکی کۆنسەی ئەوروپا، لەسەر زیندانیانیش ناچارە بەپێی پەیمانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا هەڵسوکەوت بکات". 

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتە "وەک حکومەتەکانی یەکێتی ئەوروپا، بە شێوەیەکی کراوە لەو کۆبوونەوانەدا کە لەگەڵ حکومەتی تورکیا کراوە، و پێیان ڕاگەیەندراوە مافی زیندانیان بەجێبێنن".

میشێل ڕۆت بانگەشەی ئەوەی کرد، "هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا دژی فشارەکانی دەزگای دادی تورکیایە لەسەر دژایەتی دیموکراسی و بە ئاشکرا ئەو بانگەوازیەی لە حکومەتی ئەنقەرە کرد "پێویستە حکومەتی تورکیا لە شەڕی خۆی بۆ دژایەتی دیموکراسی زیاتر سور نەبێت، حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا هەڵوێستی خۆی هەم بۆ حکومەتی تورک و هەم بۆ ڕێکخستنی هاوکاری و ئاسایشی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا هێناوەتە زمان". 

میشێل ڕۆت ئەوەشی وت "حکومەتی فیدراڵ تا لە دەستی بێت، هەوڵدەدات چاودێری دۆسیەکان لە دادگای تورکیا بکات و بۆ ئەوەی زانیاریی بەدەست بکەوێت لەگەڵ نوێنەرانی هەدەپە لە پەیوەندیدایە".

ڕۆت لەسەر دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە ئەوەی وت "لەسەر دۆخی تەندروستی دامەزرێنەری پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجالان، ئاگاداریەک لەبەردەستی حکومەتی فیدراڵ نییە، ئێمەش وەک ئێوە لە میدیاکان دەبیستین، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکان بڵاو بووەتەوە، بەڕێز ئۆجالان ١٢ی ئەم مانگە چاوی بە براکەی محەمەد ئۆجالان کەوتووە و ڕاگەیەندراوە کە دۆخی باشە". 

ئەوەشی خستەڕوو: "کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا لە ڕاپۆرتەکەی ساڵی پاری خۆیدا، ڕەخنەی لە کێشەی پەیوەندی زیندانیانی ئیمرالی بۆ دەرەوە گرتووە، ئێمە ئەو بانگەوازیە لە حکومەتی تورکیا دەکەین: پێویستە ئۆجالان بتوانێت پارێزەر و خانەوادەکەی ببینێت، هەروەها ئێمە داوا دەکەین هەموو ئاستتەنگیەکانی بەردەم زیندانیانی ئیمراڵی لاببرێت". 

لە دانیشتنەکەی ١٦ی ئەم مانگەی پەرلەمانی فیدراڵدا، پەرلەمەنتاری پارتی چەپ، 'هەیک هاێنسەل' لەسەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا پرسیاری کردبوو، میشێل ڕۆت-ش لە وەڵامدا وتبووی: "هەوڵدەدەین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ باکوری سوریا ئاستەنگ بکەین". 


هـ ـ ر