رانیا یوسف قسە لەسەر وێنە وروژێنەرەكانی دەكات (+وێنە)

هەمەڕەنگ

19/01/2019‌ 1546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رانیا یوسف كچە هونەرمەندی میسری، قسەی لەسەر ئەو وێنانە كرد، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوەو بەوێنەی وروژێنەر ناو دەبێت.

رانیا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەكانی بڵاوكردووەتەوەو لەبارەیەوە دەڵێت، ئەوە ئەوپەڕی تەحەدایە بۆ ئەو كەسانە بڵاویكردووەتەوە، كە دژایەتی دەكەن.

وێنەكان بەهۆی دەركەوتنی بەشێكی زۆری جەستەی رانیا كاردانەوەی زۆری دروست كردووەو بەشێكی زۆریش لەكاردانەوەكان، رەخنە لەو هونەرمەندە میسرییە دەگرن.

جاری یەكەم نییە، رانیا مشتومڕ دروست دەكات، پێشتریش بەهۆی لەبەركردنی عەزییەكی نیمچە رووت، كاردانەوەی زۆری دروست كرد.