وێنە.. روسیا نمایش بەپێشكەوتووترین ئامێرە سەربازییەكانی دەكات

جیهان

19/01/2019‌ 865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی راگەیاندنی ئەندازیاری‌و خزمەتگوزاری سەربازی "روس گفاردیا" پێشەنگایەكی بۆ نمایشی كەلوپەلی سەربازی كرد.

پێشەنگاكە لەمۆسكۆ كرایەوە، كە تێدا پێشكەوتووترین كەلوپەلی سەربازی نمایشكرا، كە بڕیارە بخرێنە خزمەتی سەربازی سوپای روسیا.

ناوەندەكە خۆی ئەو كەلوپەلە سەربازییانەی دروست كردووە، كە خۆی لەجلوبەرگ‌و چەك‌و ئۆتۆمبیل‌و ئامێری سەربازی‌و چەند كەرەستەیەكی تر دەبینێتەوە.

ناوەندی "روس گفاردیا" یەكێكە لەپێشكەوتووترین دەزگاو ناوەندە سەربازییەكانی روسیاو ساڵانە خزمەتێكی زۆر بە سوپای سوریا دەكات.