ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئاشكراكرا

کوردستان

19/01/2019‌ 4227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ی له‌ كۆبونه‌وه‌ی رابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری دروستكردنی درا دراوستكران و هه‌ردولاش ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یان دیاریكرد.

به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، پارتی و گۆڕان ئه‌ندامانی لیژنه‌كانیان دیاریكردووه‌ و ئه‌ندامانی پارتی پێكهاتون له‌  فرسەت سۆفی و دڵشاد شەھاب، ئه‌ندامانی گۆڕانیش بریتین له‌  عەلی حەمە ساڵح و ئاراس وەلی و دانا عەبدولكریم.

15ی ئه‌م مانگه‌، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونه‌وه‌ و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگەیاند، دەبێت پەلەبكرێت ‌و چیدی پرۆسەی پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی کوردستان ‌و دوانەخرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، "كۆبونەوەكە لە كەشێكی بەرپرسیارانە‌و بە گیانی كاری هاوبەش ‌و پێكەوەیی لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو ‌و وەك، هەردولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاكسازی بنەڕەتی ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچو".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی و گۆڕاندا هاتووه‌، "بریاردراوە دوو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت ‌و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت".
ه.م