شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مشه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته به‌رده‌م دیموكراته‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه ماوه‌ی 29 رۆژه په‌كی كه‌وتووه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وتارێك ده‌خوێنێته‌وه و تێیدا ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك ده‌خاته‌ڕوو سەبارەت بە داخستنی ئاژانسەکانی حکومەت و ئاسایشی سنوور.
وتاره‌كه‌ی تره‌مپ لە کۆشکی سپییەوە كاتژمێر 3:00ی دواینوه‌ڕۆی به‌كاتی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شده‌كرێت، كه ده‌كاته كاتژمێر 11:00 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان تێیدا باس لە "قەیرانی مرۆیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" دەکات.
ناکۆکییەکانی نێوان دیموکرات و کۆمارییەکان لەسەر بودجەی دروستکردنی دیواره لە سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک بوو بەهۆی داخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا کە ماوەی 29 ڕۆژە بەردەوامە.
ترامپ داوا دەکات زیاتر لە 5 ملیار لە بودجە تەرخان بکرێت بۆ دروست دیوارەکە لە کاتێکدا دیموکراتەکان یەک ملیار زیاتریان بۆ ئاسایشی سنوور پەسەند کردووە.
ه.م