فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بەردەوامن لە بۆردەمانی خاکی هەرێمی کوردستان

کوردستان

19/01/2019‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی دەورووبەری گوندی ئیندزە لە بناری قەندیل و دەڤەری نهێلێ لە سنوری ئامێدی.

ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەورووبەری گوندی ئێندزە-یان لە بناری قەندیل و دەڤەری نهێلێ لە سنوری ئامێدی لە بادینان بۆردوومان کرد و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بۆردوومانەکە بەردەوامە.

هەروەها سوپای تورکیا ناوچەی خواکورک-یشیان بۆردوومان کرد.
هـ ـ ر