ڕیاڵ مەدرید خۆی لە گەشتنەوە بۆ پلەی دووەمی خولی ئیسپانی نزیکتر دەکاتەوە

وەرزش

19/01/2019‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریال مەدرید  بۆ دووەم یاریی لەسەریەک بردنەوەی لە خولی ئیسپانیدا بەدەستهێنا و ئەمجارەیان لە یانەی سێڤییای بردەوە.

ریال مەدرید لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی سێڤییای کرد و یارییەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.


لەبەردوامی یارییەکانی هەفتەی 20ـی خولی لالیگا یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیانویست پلەی سێیەم بەدەستبهێننەوە، ئەوە بوو لێداهتوویی کاسێمیرۆ لە خولەکی 78ـدا کاسیمێرۆ گۆڵی بردنەوەی بۆ مێرێنگی تۆمارکرد، لە دوا خولەکیشدا مۆدریچی هەڵگری خەڵاتی باشترینی جیهان دووەم گۆڵی ریالی هێنا.


بەم بردنەوەیە یانەی ریال مەدرید گەڕایەوە پلەی سێیەمی خولی لالیگا بە 36 خاڵ و دوو خاڵ لە دوای ئاتلێتیکۆ مەدریدەوەیە.


هـ ـ ر