خۆشۆردن بەئاوی سارد سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە

جیهان

20/01/2019‌ 644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرچەندە زۆرێك لەخەڵكی خۆیان دەپارێزن لەوەی بەئاوی سارد خۆیان بشۆن، بەڵام بەپێی توێژینەوەكان خۆشۆردن بەئاوی سارد سوودێكی زۆری تەندروستی هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكان، خۆشۆردن بەئاوی سارد، باری دەروونی مرۆڤ رێكدەخات‌و هەروەها كۆنتڕۆڵی هەناسەدانیش دەكات، هەروەها پلەی گەرمی لەشیش رێك دەخات.

توێژینەوەكان باس لەوەش دەكەن، كە خۆشۆردن بەئاوی سارد چالاكییەكانی جەستە زیاد دەكات‌و هەروەها واش دەكات، كە ئۆكسجینی زۆر بچێت بۆ خانەكانی لەش ئەوەش لەرێگەی خوێنەوە.

لەگەڵ ئەوەش توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە، كە خۆشۆردن بەئاوی سارد، چالاكی سووری خوێن زیاد دەكات‌و مرۆڤ لەنەخۆشییەكانی دڵ دەپارێزێت.

هـ ـ ح