شارپرێس:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه و داوایان كرد به‌په‌له بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین سه‌دانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه، له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه و گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه كرده‌وه.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی لایه‌نه سیاسیه‌كان و په‌له‌كردن له پێكهینانی كابینه‌ی نوێ ی حكومه‌ت و كاراكردنی په‌رله‌مان، به‌پاراستنی رۆڵ و مافی هه‌موولایه‌ك له‌ده‌سه‌ڵات بێ یا له ئۆپۆزسیۆن.
ه.م