شارپرێس:
وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، واشنتۆن هه‌ستی به گرنگی پاراستنی شه‌ڕڤانانی كورد له سوریا كردووه و له پێش و دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی له سوریا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، فلۆره‌نس بارلى، وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، "ئه‌مه‌ریكا دركى به‌و راستییه كردووه كه ده‌بێت و گرنگه شه‌ڕڤانانی كورد له سوریا كه هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكان بپارێزێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شه‌ڕڤانانی كورد له سوریا باشترین هاوپه‌یمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش بوون".
19ی مانگی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا بكشێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هه‌ندێك له به‌رپرسانی كۆشكی سپی لێكه‌وته‌وه و لای كورده‌كانیش وه‌ك خیانه‌ت ته‌ماشاكرا.
به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا كه به‌شداری كارای هه‌بوو له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌رٍی دژی داعش رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا ده‌مێننه‌وه و له پاڵ شه‌ڕڤانانی كوردا شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن.
ه.م