چێشتخانەیەك لەبارەی خواردنەكانی هۆشداری دەدات بەمیوانەكانی

جیهان

21/01/2019‌ 861 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چێشتخانەیەك لەكاتی پێشكەشكردنی خواردن بەمیوانەكانی، هۆشداری دەدات بەمیوانەكانی بۆ ئەوەی تووشی كێشە نەبن.

چێشتخانەكە ناوی "لیۆن"ەو لەبەریتانیایە، كە هۆشدارییەكەی بۆ میوانەكانی ئەوەیە، لەكاتی نانخواردن ئەو خواردنانە نەخۆن، كە تووشی كێشەو نەخۆشی‌و هەستیارییان دەكات.

چێشتخانەكە لەپێناوی گەرەنتیكردنی میوانەكانی ئەو بیرۆكەی داهێناوەو لەلایەن میوانەكانیش پێشوازییەكی زۆری لێكراوە.

چێشتخانەی "لیۆن" بەرێگەی پێگەی فەرمی هۆشدارییەكان لەبارەی خواردنەكانی بڵاودەكاتەوە، هەروەها لەكاتی سەردانیش رێنمایی دەدا بەو میوانانەی سەردانی دەكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە