میسی دوو هەنگاو پێش محەمەد سەلاح دەكەوێت

وەرزش

21/01/2019‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، دوو هەنگاو پێش محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كەوت.

لیۆنێل میسی بەتۆماركردنی گۆڵێك لەدژی یانەی لیگانیس لەیارییەكانی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانی، گۆڵێكی تۆماركرد، بەوەش دوو هەنگاو لەپێش محەمەد سەلاحەوەیە.

میسی ئێستا خاوەنی 18 گۆڵەو بەو ژمارەیەش گۆڵكاری پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپایەو رەنگە بۆ جاری شەشەم نازناوی پێڵاوی ئاڵتوونی بەرێتەوە.

لەبەرانبەر میسی محەمەد سەلاح نزیكترین ركابەر هەیەو تائێستا لەخولی ئینگلیزی 16 گۆڵی كردووەو رەنگە لەداهاتوو ركابەرییەكەیان زیاتر بێت.

هـ ـ ح