وێنە.. سیحری دیزاینەرێكی جلوبەرگی هۆڵەندی لەپاریس

هەمەڕەنگ

22/01/2019‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایریس فان هێربنی دیزاینەری هۆڵەندی، لەپاریسەوە نوێترین دیزاینەكانی لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا نمایشكرد.

دیزاینە نوێنەكانی ئەو دیزاینەرە هۆڵەندییە، بۆ بەهاری ئەمساڵ 2019 یە، كە بەهۆی جوانی دیزاینەكان، میدیاكان بەسیجر ناویان بكردووە.

فان هیربن، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاندووە، جلوبەرگەكان بەنوێترین دیزاین ئامادەكراون، كە بۆ زۆربەی دیزاینەكان رێگەی كۆنم بەكارهێناوە.

هەروەها رایگەیاندووە، لەدیزاینەكان سیستەمی سێ‌ رەهەنگی بەكارهێنراوە، بۆ ئەوەی دیمەنێكی جوانی هەبێت‌و ئەو كەسانەی لەبەریدەكەن، سەرنجراكێش بن.

بەپەلە