پارتی گەڕێكی تری گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ گۆڕان بەرێوەدەبات

کوردستان

22/01/2019‌ 1100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات گەڕێكی تری گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بەرێوەدەبات.

شاندی پارتی دیموكرات، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی گۆڕان لەشاری هەولێر كۆدەبێتەوە، كە ئەوە كۆبوونەوەی چوارەمی نێوانیانە بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم.

ئامانجی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پارتی‌و گۆڕان بۆ پرسی دابەشكردنی پۆستەكانە لەكابینەی نوێ‌، كە لەكۆبوونەوەكانی پێشوو وەك بەرپرسانی هەردوو حیزب رایانگەیاندووە، "لێكتێگەیشتتنی باش لەنێوانیان هەبووە".

پارتی وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی دەكات، كە ئامانجییەتی لەگەڵ ئەو دوو لایەنە كابینەی داهاتووی حكومەت پێكبهێنێت.

هـ ـ ح