شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕه‌تیكرده‌وه به‌شداریی له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس بكات، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌نێو لیستی به‌شداربووانی پانێڵه‌كاندا ناوی به‌رهه‌م ساڵح نه‌هێندراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لوقمان فه‌یلی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌فه‌رمی به‌شدارینه‌كردنی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس ڕاگه‌یاند، كه به‌وته‌ی فه‌یلی، به‌هۆی دۆخی هه‌ستیاری عێراقه‌وه سه‌رۆك كۆمار به‌شداریناكات.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی پانێڵیان هه‌یه، به‌ڵام له‌كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ناوی به‌رهه‌م ساڵح له‌نێو پانێڵه‌كاندا نه‌هاتبوو.
ڕ . ج