شارپرێس:
وه‌رگێرانى: لوقمان حاجى قادر
دوو هه‌فته پێش ئێستا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كه ده‌ستى كردووه به جێبه‌جێكردنى كێشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سوریا، ئه‌مه‌ش ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕاتى خسته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك پێشبینى و گریمانه‌ى چاوه‌ڕوانكراو كه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات تێیدا باڵاده‌ستن.
به گوێره‌ى باڵاده‌ستى دیپلوماسى و سه‌ربازى واشنتۆن له‌و ناوچه‌یه، پێده‌چێت تا ڕاده‌یه‌كى زۆر سیناریۆكانى فه‌رمانڕه‌واییكردنى ئه‌و ناوچه‌یه گرێدراوى سیاسه‌ته‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بێت كه ناوچه‌یه‌كى جیوسیاسى گرنگه بۆ واشنتۆن له‌سه‌ر سێكوچكه‌ى سنورى سوریا - عیراق و- توركیا كه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده به‌رخۆره‌كان و به تایبه‌تیش گه‌نم و نه‌وت و ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان.
ئاڕاسته‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و ناوچه‌یه په‌یوه‌سته به سێ دیاریكه‌ره‌وه، یه‌كه‌م پچڕینى به‌شێك له نه‌وتى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات كه 75% ى نه‌وتى سوریایى تیدایه و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌سه‌ریدا زاڵن.
دووه‌م، پاراستنى ئاسایشى ئیسڕائیل و هاوپه‌یمانانى كه‌نداو له ڕێگه‌ى بڵاوبوونه‌وه له ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى و هه‌رێمى هاوبه‌شبه‌ندى كه هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ هه‌ژموونى ڕوسى و ئێرانى له ناوچه‌كه.
گه‌یشتن به پیاده‌كردنى سیاسه‌تى جڵه‌وگیرى و ده‌وره‌دان دژ به مه‌ترسى گروپه تیرۆرستییه‌كان و نه‌یاران، به تایبه‌تیش ڕوسیا و ئێران و چین له سوریا.
له سۆنگه‌ى ئه‌و ئه‌و سێ خاڵه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكران، پێده‌چێت سیناریۆى له پێشینه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا سیناریۆى "هاوپه‌یمانییه‌كى ته‌واوكارى" بێت كه ده‌سته‌به‌رى هه‌ردوو ستراتیژیه‌تى "جله‌وگیرى و ده‌وره‌دانى"و "گیسكه‌كه‌ى هه‌یاس، دارده‌ست و گێزه‌ر" ده‌كات دژ به نه‌یاره‌كان ئه‌گه‌ر ویستیان له‌و چوراچێوه‌یه ده‌رچن كه بۆیان كێشراوه.
سیناریۆكانى فه‌رمانڕه‌واییكردن له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات
له‌وه‌ته‌ى ئه‌مریكا هاتووه‌ته سوریاوه، ئامانجى گه‌یشتنه به چه‌ند ده‌ستكه‌وتێك، ئه‌مه‌ش له‌و شێوه فه‌رمانره‌واییكردنه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات پیاده ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه.
سیناریۆكه‌ى كۆمارى مهاباد
ئه‌م سیناریۆیه بوێرى ئیداره‌ى خۆبه‌رێوه‌به‌رى كورده‌كان رۆژئاوا ده‌رده‌خات به دووركه‌وتنه‌وه له دروشمى فیدڵڕاڵیزم كه له لایه‌ك بۆ فریودانى دیمه‌شق و له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه بۆ خۆپاراستن له توڕه‌یى ئه‌مریكا به‌رزى كردبۆووه، ئینجا پاڵپشت به پشتیوانى جه‌ماوه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆى ته‌واو به‌سه‌ر ناوچه‌كانى قه‌ڵه‌مڕه‌وییان، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى سه‌پاندنى سیاسه‌تى دیفاكتۆ، واته ده‌وڵه‌تێكى ڕاسته‌قینه، به‌ڵام دانپێدانه‌نراو، به‌مه‌ش خۆى ده‌سه‌پێنێت و له‌وانه‌شه هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى پشتى بگرن و دانیپێدانێن، به تێپه‌ڕبوونى رۆژگاریش ببێته ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى دانپێدانراو.
ئه‌م سیناریۆیه لاساییكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كه‌ى كۆمارى مهاباده كه له دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى دامه‌زرا، كه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى كورد و به تایبه‌تیش قازى محه‌مه‌د، وویستیان سوود له په‌ره‌سه‌ندنى هه‌ستى ڕزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌یى كوردى و هۆكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رگرن، به تایبه‌تیش ململانێى ئه‌وساى نێوان یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت و به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتیان له ئێران.
به وردبوونه‌وه له‌و سیناریۆیه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت پێچه‌وانه‌ى واقعه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى خواره‌وه
قه‌تیسبوونى جوگرافى، واقعى جوگرافى پێمان ده‌ڵێت كه ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستانى عێراقه، بینیمان ئه‌و هه‌رێمه له دواى جاڕدانى ڕاپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆى له 2017 چى به‌سه‌ر هات، ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمى گه‌مارۆیاندا و ناچار به پاشه‌كشه‌یان كرد، ئه‌مه بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى باشوورى سودانیش ڕاسته كه قه‌تیسبوونه جوگرافییه‌كه‌ى ناچارى كردووه پاشكۆى ده‌وڵه‌تى دایك (سودان) بێت. ئه‌مه جگه له به‌ڵاو نه‌هامه‌تى دیكه‌ى ژێر سه‌رى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى كوردى و شیعى بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و بژارده‌یه.
هاوكێشه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به كۆماره‌كه، ئامانجى سۆڤیه‌ت له دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى به مانه‌وه له ئێران ده‌ستكه‌وتنى زێده‌مافى نه‌وتى بوو كه هه‌مان ئامانجى ئه‌مریكاش بوو، واشنتۆن ئامانجیشى پیاده‌كردنى ستراتیژیه‌تى ((دارده‌سته زبره‌كه)) بوو به پشتبه‌ستن به جڵه‌وگیرى و ده‌وره‌دان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێرانى.
له‌مه‌شه‌وه مۆسكۆ ده‌توانێت واشنتۆن به‌وه ڕ‌ازى بكات له‌و سیناریۆیه دوور كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى پێدانى زێده‌مافى نه‌وتى، وه خۆده‌رخستن به‌وه‌ى ده‌توانى به‌ره‌نگارى هه‌ژموونى ئێران ببێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ى كارتى ته‌نگژه‌ى كۆریاى باكور به ڕووى واشنتۆندا كه مه‌ترسى بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا دروست ده‌كات.
ئاڕاسته‌ى سیسه‌تى ئه‌مریكاش وایه كه گه‌ره‌كیه‌تى"هه‌رێمى كوردستانى سوریا" هه‌میشه پێویستى به واشنتۆن بێت و خۆى نه‌هاوێته ئامێزى ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمى له ڕێگه‌ى ڕێككه‌وتنى ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى و ئه‌منییه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێنوێنه‌كانى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانیكردنى له پڕۆژه‌یه‌كى جوداخوازى كه‌مى كردووه.
ناكۆكى بونیادگه‌رایى ناوخۆى كورده‌كان، پارته سیاسییه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كوردستانى ڕۆژئاوا و ڕێكخراوه میلییه‌كان دژ به‌و هه‌نگاوه ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌مه‌شدا سوود له دۆخى گشتى و سه‌لیقه‌ى بیركردنه‌وه‌ى میللى خه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه به له‌به‌رچاوگرتنى واقعى حاڵ به‌لاى سه‌ربه‌خۆییه‌كى ته‌واودا نییه.
نه‌بوونى جیاكه‌ره‌وه جیوسیاسى و جیوئابوورییه‌كان كه بتوانێت باوه‌ڕ به هێزه هه‌رێمى و جیهانییه‌كان بكات كه پشتیوانى له پڕۆژه‌یه‌كى جوداخوازى بكه‌ن.
بوونى جوڵه‌ى ڕاسته‌وخۆى ده‌وڵه‌تى توركیا بۆ له‌باربردنى پڕۆژه‌یه‌كى له‌وجۆره.
سیناریۆى ئۆتۆنۆمى هه‌رێمى كوردستانى عێراق
ئه‌م سیناریۆیه وێچووى سیناریۆكه‌ى هه‌رێمى كوردستانى عێراقه كه ئۆتۆنۆمییه‌كى ته‌واویان هه‌یه له به‌رێوه‌بردنى كاروبارى هه‌رێمه‌كه‌یاندا، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى له‌و ناوچانه‌ى چرى دانیشتوانیان كوردن هه‌رێمێك بۆ كورده‌كانى سوریا پێك بهێنرێت و له هه‌ندێك بوارى سه‌روه‌رى و ئه‌منى و ئابووریش سه‌ر به ده‌وڵه‌تى مه‌ركه‌زى بن.
ئه‌مه‌ش كتومت سیناریۆیه‌كى وێچووى هه‌رێمى كوردستانى عێراقه، به‌و پێیه‌ى كورده‌كان له سوریا ده‌سه‌ڵاتێكى دیفاكتۆ – یان سه‌پاندووه و ده‌زگاى جێبه‌جێكارى و یاساكارى و دادوه‌ریان هه‌یه، ته‌نها ئه‌وه ماوه له ده‌ستوردا دانیان پێدابنرێت و به‌شێك له بودجه‌ى ساڵانه‌ى سوریا- یان بۆ ته‌رخان بكرێت.
ئه‌م سیناریۆیه له‌ڕووى تیۆرییه‌وه واقعییه و ئه‌قڵ ده‌یگرێت و له توانادایه جیبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام جێبه‌جیكردنى ئه‌سته‌مه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى خواره‌وه:
دیمه‌شق به پێچه‌وانه‌ى به‌غداوه دوو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ن كه ڕوسیا و چینن و پشتیان پێ ده‌به‌ستێت، له به‌رامبه‌ریشدا زێده‌مافى دبلوماسى و سه‌ربازى و ئابووریان پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌م دوو هێزه ده‌توانن فشار بخه‌نه سه‌ر جه‌مسه‌رى ڕۆژئاوا له ڕێگه‌ى ئه‌و كارتى فشارانه‌ى ده‌توانن له گۆڕه‌پانى دیكه‌دا سازشیان پێ بكه‌ن.
له‌ژێر سایه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى پێشوو و ئێستادا، ئه‌مریكا مه‌یلى به‌لاى كه‌نارگیرى و كشانه‌وه‌ى تاكتیكى دایه له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گه‌ره‌كیه‌تى به‌ره‌و ڕۆژهه‌لاتى ئاسیا بچێت كه یه‌ده‌گى گازى سرووشتى زۆروزه‌وه‌ندى لێیه و له رووى جوگرافیشه‌وه نزیكه له كێبڕیكاره هه‌ره گه‌وره ئابوورییه‌كه‌ى (چین) كه ده‌یه‌وێت هه‌ژموونى ئه‌منى و بازرگانى و داتایى و پاره‌داركردنى واشنتۆن تێكوپێك بشكێنیت، وولاته‌كه‌ى مام سام گه‌ره‌كیه‌تى خۆى له دۆخى پاشاگه‌ردانى و كێبڕكێكارى بێ سوودى سوریا ده‌رباز بكات.
هێشتا دامه‌زراوه و هێزه‌كانى ڕ‌ژێمى سوریا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆژئاوا ماون و بوونیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێنوێنه‌كه له‌سه‌ر بوونى سه‌روه‌رى ته‌واوى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د.
گریمانه‌ى ده‌ستبارگرتنێكى توركى- ئێران دژ به‌و سیناریۆیه هه‌ر وه‌ك له هه‌رێمى كوردستانى عێراق له پرسى ڕیفراندومى ساڵى 2017 دا ڕوویدا.
سیناریۆیى فیدڕاڵیه‌تێكى ڕێژه‌یى
سیناریۆى حوكمڕانى ئیداره‌یه‌كى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى سه‌ربه‌خۆى ڕێژه‌ییه یاخود ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێت فیدڕاڵیزم. به‌مه‌ش هه‌رێمه‌كه سه‌روه‌رى ده‌بێت به‌سه‌ر سنوره سرووشتییه‌كه‌ى خۆیدا به ده‌سه‌ڵاته‌كانى جیبه‌جێكارى و یاساكارى و دادوه‌رییه‌وه، ئه‌م فیدڕاڵیه‌ش له‌گه‌ڵ فیدراڵى ڕاسته‌قینه‌دا جیاوازه به‌وه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان( هه‌ر وه‌ك بكه‌ره سیاسییه‌كانى سه‌ر گۆره‌پانى سوریا و به تایبه‌تیش ڕوسیا و ئه‌مریكا پێیان په‌سه‌نده) جۆرێك له سه‌ربه‌خۆى ئیدارى- ئه‌منى- ڕ‌ۆشنبیرى- یان له ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات پێ بدرێت، له ڕووى سیاسیشه‌وه په‌یوه‌ستبن به دیمه‌شقه‌وه.
به گوێره‌ى مه‌یل و ئاره‌زوى دوو زلهێزه‌كه سه‌باره‌ت به سوریا، پێده‌چێت ئه‌و سیناریۆیه پاڵێوراوى ناو سیناریۆكانى دیكه بێت، چونكه باڵاده‌ستى ئیداره‌ى خۆبه‌رێوه‌به‌رى ڕۆژئاواى كوردستان بۆته ئه‌مرى واقع و پێویستى به یه‌كلاییكردنه‌وه‌یه‌كى نیوده‌وڵه‌تى هه‌یه به گوێره‌ى سازانى نێوان بكه‌ره سیاسییه‌كان، به تایبه‌تیش كه ئه‌مه داواكارى پارته كوردییه كاراكانى سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌یه، بۆیه ده‌بێت بگه‌نه سیناریۆیه‌كى چاره‌سه‌ر مامناوه‌ند كه هه‌م په‌رۆشى ڕوسیا بۆ یه‌كپارچه‌ى خاكى سوریا و هه‌م هه‌ژموونى ڕێژه‌یى ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌لاتى فورات ده‌سته‌به‌ر بكات كه واشنتۆن چاوى له سامانه نه‌وته‌كه‌یه‌تى، هه‌میش ئه‌من و ئاسایشى ده‌وڵه‌تانى كه‌ندا و ئیسڕائیل بپارێزێت كه گه‌ره‌كیانه هه‌ژموونى ئێرانى له ناوچه‌كه كه‌مكه‌نه‌وه.
ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر نه‌رمى نواند له دۆسیه‌ى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سوریا، گه‌ره‌كیه‌تى له ڕێگه‌ى هه‌ڵبژادنى ئه‌نجومه‌نه ئیدارییه دیموكراسییه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كى فره‌یى سیاسى بنیاد بنێت، به‌مه‌ش له هه‌ژموونى ئێران كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕه‌گى هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى گروپه توندڕه‌ووه‌كانیش ده‌بڕێت.
ئه‌م سیناریۆیه كۆك و ته‌بایه له‌گه‌ڵ پلانى بڵاوپێكردنى هێزه‌كانى توركیا، واته فیدڕاڵیه‌تێكى لامه‌ركه‌زى، به‌ڵام له ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئیداره شه‌رعییه‌كانه‌وه كه دانیشتوانى ناوچه‌كان ده‌نگى بۆ ده‌ده‌ن. ده‌كرێت ئه‌مه له ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سه‌ر به توركیاش جێبه‌جێ بكرێت.
ده‌كرێت ئه‌م پلانه له ڕێگه‌ى فشارخستنه‌سه‌ر ڕوسیا و ڕژیمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د جیبه‌جێ بكرێت و بخرێته ناو ده‌ستوریشه‌وه، به‌وه‌ى كارتى دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى سوریا به ڕووى هه‌ردووكیاندا به‌رز بكرێته‌وه كه خه‌مڵاندنه‌كان ده‌ڵێن تیچوونه‌كه‌ى 250 ملیار دۆلاره، مۆسكۆ به‌رگه‌ى ئه‌و تێچوونه ناگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ستبارى له‌گه‌ڵ نه‌گرێت و ڕێگه به دامه‌زراوه‌كانى نه‌درێت له‌و كرده‌ى پاره‌داركردنه پشكدراى بكه‌ن له ڕێگه‌ى هه‌ردوو سندوقى نه‌ختینه و سندووقى بانكى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
بێڕه‌زامه‌ندى ئه‌مریكاش ئه‌و گه‌مارۆ ئابوور‌یه‌ى سه‌ر سوریا لاناچێت كه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه، بێ لابردنى ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ش سوریا ناتوانێت پاره له ده‌ره‌وه وه‌رگرێت و وو‌ڵاتى پێ بنیات بنێته‌وه.
ئاشكراشه كه ئه‌نقه‌ره سه‌ربه‌خۆییه‌كى ڕێژه‌یى ڕۆژئاواى كوردستانى قبوڵه ، ئه‌و نێوانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردى خۆشه كه له ساڵى 2014 هه‌وڵیدا دانووستان له‌گه‌ڵ پارتى یه‌كیه‌تى دیموكراتدا بكات.
ئه‌م پێنوێنانه‌ى خواره‌وه ڕاستى و دروستى ئه‌و بژارده‌یه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه:
مه‌یلى واشنتۆن بۆ دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نێكى حوكمڕانى خۆجێیى له شارى منبج و ڕه‌قه.
چاوپۆشیكردن له ئه‌نقه‌ره له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى عه‌فرین كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى فوڕات، ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌مریكا لاوه‌كییه، بۆیه پێویستیان به‌وه نییه له ژێر ده‌ستى پارتى یه‌كیه‌تى دیموكراتدا بێت.
دامه‌زراندنى هێزه‌كانى سوریایى دیموكرات له تێكه‌ڵه‌یه‌كى دیموگرافى عه‌ره‌بى – كوردى و نه‌ژاده‌كانى دیكه
هاندانى هێزه‌كانى سوریایى دیموكرات بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان كه به ده‌رامه‌تى به‌رخۆرى ده‌وڵه‌مه‌ندن وه‌ك ڕه‌قه و ڕۆژهه‌ڵاتى دێرزور، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ مه‌یلى ئه‌مریكا له پیاده‌كردنى حوكمڕانییه‌كى فیدڕاڵى ناوچه‌یى كه ته‌واو له شێوه فیدڕاڵییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانى عێراقه‌وه دووره.
هاندنى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیمو‌كراتى بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق وه‌ك به‌ر ئه‌نجامێكى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى تڕه‌مپ و پۆتن له هلسنكى.