رێگەی "دزین‌و هەناردەكردن"ی نەوتی نەیتەوا بەهەولێردا تێدەپەرێت

عیراق

01/02/2019‌ 1399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایكرد، كە رۆژانە نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای نەینەوا "دەدزرێت"‌و رەوانەی توركیا دەفرۆشرێت.

سەرچاوەكە بۆ پێگەی (بغداد الیوم) ئاشكراشیكرد، نەوەكە لەكێڵگە نەوتییەكانی گەیارەوە دەدزێت‌و بە رێگەی مەخموور دەبرێتە هەولێرو لەوێشەوە رەوانەی توركیا دەكرێت.

سەرچاوەكە هەروەها ئاشكرایكردووە، چەند كەسایەتی‌و لایەنێك لەپشت هەوڵی "دزین‌و هەناردەی" نەوتی نەینەواوەن، كە دەسەڵاتی گەورەیان هەیەو ناتوانرێت رێگەیەان لێبكرێت.

پێشتر رەشاد گەلاڵی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی لەمەخمور زانیارییەكانی پشتراستكردبووەو لەلێدوانێكی رایگەیاندبوو، رۆژانە نەوتی پارێزگای نەینەوا دەهێنرێتە مەخمورو لەهەولێرەوە رەوانەی توركیا دەكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە