زانایەكی ئەمەریكی هۆشداری لەتێوەگلانی ناتۆو وڵاتە عەرەبییەكان لەتاوانەكانی توركیا دژی كورد دەدات

کوردستان

03/02/2019‌ 3871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
لە وتارێكی خستنە رووی جیاوازدا دەربارەی مەترسی هەرەشەكانی توركیا لەكورد، دیفید گرابەر زانای ئەمەریكی دەڵێت: واها سەیری توركیا دەكرێت، كە دوژمنێكی هەبوونی كوردە، بەڵام لە هەمان كاتدا تانكی ئەڵمانی و فڕۆكەی بەریتانی ژیان بەكاردەهێنێت‌و دەپرسێت ئەو هێزە كوردییانەتان لە بیرە بە قارەمانییەتییەوە بەرگریان لە شاری كۆبانی كرد لە بەرانبەر داعش؟ بەڵام ئەوان ئێستا روبەروی تێكشان دەبنەوە لەبەرانبەر هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ).

دیفید گرابەر، كە زانای بواری ئەنسروپۆلۆجییە ئاماژە بەوەش دەكات ناوچەی رۆژئاوای كوردی خۆبەڕێوەبەر لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، كە كۆبانیش لە خۆ دەگرێت رووبەرووی مەترسی داگیركردن دەبێتەوە، بەشێوەیەك سوپای ناتۆ لەسەر سنوورەكەی كۆدەكرێتەوە، هەرچی چەكی پێشكەوتوو، تەكنەلۆجیایە، كە تەنیا بە هێزی سەربازی زۆر پێشكەوتو نەبێت ناكرێت كۆدەكرێتەوە، هەروەك سەكردەی گشتی ئەو هێزە دەڵێت: دەیەوێت رۆژئاوا بگەڕێننەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانی، ئەوانەی بروایان وایە ئەوان كورد نین.

ناوبراو بەردەوام دەبێت لە قسەكانی‌و دەڵێت: لە بەهاری رابرودودا، ئەم لێدوانانە نموونەی ئەوانە بوون دەربارەی ناوچەیەكی كورد تر لە سوریا ئەویش عفرینە، دوای ئەوە، خودی سوپای ناتۆ بە بەكارهێنانی تانكی ئەڵمانی و فڕۆكەی هیلۆكۆپتەری بەریتانی و بەهاوكاری هەزاران چەكداری ئیسلامییە توندرەوەكان توانیان بەسەر ناوچەكەدا زاڵ بن، كە بە گوێرەی ئەژانسە هەواڵییە كوردییەكان، ئەو داگیركارییە بووە هۆی راگوێزتنی 100 هەزار خەڵكەی مەدەنی كوردی لە عفرین. 

ئەوەش دەڵێت: هەر بەگوێرەی گێرانەوەكان دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان و كوشتن وەك هۆكارێكی مەنهیجی بۆ تیرۆر بەكارهێنراون، "ئەم سەردەمەی تیرۆر تا ئێستاش بەردەوامە. سەركردەی سوپای ناتۆ ئەوەی پشت راست كردوە بەوەی نیەتیان هەیە هەمان میتۆد لەبەرانبەر ئەوەی ماوەتەوە وەك عفرین لێبكەن..بێ گومان من باسی سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكەم ، ئەو دیكتاتۆرێكی چالاكە و زیاتر پێ رادەكێشێ.. بەلام ئەوەی گرنگە دووپاتكردنەوەی هێزەكەی بریتیە لە هێزی ناتۆ. ئەمەش مانای ئەوە نیە تەنها بە چەكی نوێ پاڵپشتی كراوە، بەڵكو ئەوەیە چەكەكان لەلایەن هاوپەیمانەكانی تری ناتۆو پشتی پێ دەبەسترێت".

نووسەر وای دادەنێت جگە لەوەی چەكی ناتۆ بۆ هێرش و جەنگی و كۆمەلكوژی بەكاردەهێنرێت، لەهەمان كاتدا كۆمپانیا ئەمەریكی و بریتانی و ئەلمانی و ئیتالیەكان هەلدەستن بە كاری پشكنین و چاككردنەوەو گوڕینی پارچە چەكەكان، بە شێوەیەك هەبونیان زۆر گرنگە، چونكە تایبەتمەندی سەربازی توركیا لەسەر یەكینەكانی پاراستنی گەل لە باكوری سوریا و یەكینەكانی پاراستنی ژن؛ ئەوانەی بەرگریان لە كۆبانی كرد، توركیا پەیمانیداوە بە لە ناوبردنیان، هەموو ئەمانەش پشت بە بەڵێندەرە ئەوروپی و رۆژئاواییەكان دەبەستن.

نووسەر شرۆڤەی پشت پێ بەستنی سوپای داگیركاری توریا بە ناتۆ وەها لێكدەداتەوەو سەرەرای تایبەتمەندی تەكنەلۆژی، سوپای توركیا لە دۆخی فەوزادایە، چونكە زۆربەی ئەفسەرەكانی و فرۆكەوانەكانی لە زینداندان لەكاتی هەوڵی كودەتا نەزۆكەكەی ساڵی 2016، ئێستا ئەوانە بەرێوەی دەبەن كە ئەردۆغان دیارییان دەكات بە گوێرەی ئینتیمای سیاسی نەك لێوەشاوەیی و لێهاتویی. بە پێچەوانەی ئەمەوە، بەرگریكاران لە رۆژئاوا لە جەنگاوەرە كۆنە خاوەن ئەزمونەكانن لە جەنگێكی دادگەردا، لە ئێستا بەدواوە كێشەی بەرپێگرتنی سوپای توركیایان نامێنێ".

جەنگی دادگەر بەمانای ئەوەیە كورد دەستی بگاتە چەكی دژە تانك و بەرگری، بەلام ئەمە ئیدارەی ترەمپ پەیمانی بە توركیا داوە رێگە بە كورد نەدەن بەكاری بهێنن، هەتا ئەو هێزانەش كە بە شێوەی راستەوخۆ لەگەل هێزە ئەمەریكی و بریتانیەكاندا دژی داعش دەجەنگان و رێگە بە بەرپێگرتنی هێرشە ئاسمانیەكانی توركیا ناگرێت.

نووسەر بەردەوام دەبێت " راگەیاندنی رۆژئاوا وەك جۆرێك لە وڵاتانی ساختەكاری نامۆ هەڵس و كەوت لەگەل توركیادا دەكەن بەوەی جار بەجار شەپۆلی توندوتیژی دژی مەدەنیه كوردەكان بەكاردەهێنێ لە میانی تۆپباران كردن و وێرانكردنی شارەكان، و پاكتاوی رەگەزی ئاشكرا لە عفرین، و هێرشی بەردەوام بۆسەر گوندەكانی عێراق، بەلام دەبێ لەوە بترسێ كە لەگەل دوژمنی تری وەك ئێران یان روسیا لێی دەقەومێت, بەهەمان نمونە، دیارە كە رەخنەگرو سیاسیەكان هاوار دەكەن و لە ئاراستەیەكی پێچەوانەوە دەیبینن، چونكە ئەردۆغان هەزارەها كەس زیندانی دەكات لەنێویاندا مامۆستا و رۆژنامەنوس و پەرلەمانتاری هەڵبژێردراو تەنها لەبەرئەوەی قسە بە دلی ئەو ناكەن، تا ئەو رادەیەی كە هاوار دەكات بە ئاشكرا و دەڵێ: هیچ ئەوروپیەكان لەهەر كونجێكی ئەم جیهانە ناتوانێ بە ئارامی بژێت ئەگەر روبەروی ئەردۆغان ببێتەوە"... بەلام نووسەر ئەم وێنەی كە راگەیاندنەكانی رۆژئاوا نمایشی دەكەن دەربارەی توركیا رەت دەكاتەوەو دەلێ : بەلام توركیا وڵاتێكی ساختەكار نیە... توركیا ناتۆیە، و سەربازەكانی  بەشی رۆژهەڵاتی ئەوروپا پاسەوانی دەكەن، و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سەر بەناتۆ تۆمەتبار دەكات كە بە ڕویی ئەو پەنابەرانەدا رادەوەستن كە لە جەنگەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵدێن بەرەو ئەوروپا، تا ئەو رادەیەی تەقەیان لێدەكەن لە نزیك سنورەكان، ئەمەش ئەو خزمەتەیە توركیا پێشكەشی دەكات و لەبەرانبەردا ملیارەها یۆرۆ وەك قەرەبوی راستەخۆ وەردەگرێت.

لەهەمان كاتدا نوسەر توركیا بە پاڵپشتی كردنی تیرۆر تۆمەتبار دەكات، و رەخنە لە رۆژنامەكانی رۆژئاوا دەگرێت بەوەی وەسفی توركیا دەكەن وەك یەكێك لە دوژمنەكانی داعش و دەڵێ : چونكە توركیا بەشێكە لە ناتۆ، رۆژنامەكانی رۆژئاوا وا هەست دەكەن ناچارن بەوەی بە دوژمنی داعشی بزانن، لەگەل ئەوە بەڵگەنامەكان زۆرن دەربارەی ئەوەی هاوكاریەكی چالاكی لەگەل داعشدا هەیە، و ئەمە راستەیەكی حاشا هەلنەگرە لای هەموان لە ناوچەكەدا، و زۆربەی ئەو هێرشانەی توركیا دژی داعش ئەنجامی دەدات لە سوریا وەك بەرتیلێكە بۆ سەركردەكانی ئەو رێكخراوە بۆ گۆڕینی هەلوێستەكانیان.

لە كۆتاییدا ناوبراو دەڵێت " لە كاتی ئێستادا، ئێمە پێویستمان بە وەلامدانەوەیەكی خێرایە بۆ ئەو مەترسیانەی روبەروی كورد دەبنەوە لە رۆژئاوا.. مەترسیەكان رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبن و زۆر لەوە دەچێت لە ماوەیەكی كەمدا ناتۆ هەڵبستێت بە رەشترین تاوانی كۆمەڵكوژی لە سەدەی بیست و یەكەمیندا".

سەرچاوە: ANF NEWS