شارپرێس:
کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، بڵاوكردنهوهی دهنگۆی دهستگیركردنی ئهبوبهكر بهغدادی، ئهمیری داعش له لایهن هێزهكانی ئهمریكا و شهڕڤانانهوه "دووره له راستییهوه".
کەناڵی فۆکس نیوزی ئهمریكی لە زاری گابرییەل کینۆ، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)وە بڵاویكردهوه، ئهو ههواڵانهی لهبارهی دهستگیركردنی ئەبوبەکر بەغدادی، ئهمیری داعشەوە بلاودهكرێنهوه پڕوپاگەندەن و ئەبوبەکر بەغدادی زیندووە و دەستگیر نەکراوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئهو كهسهشی کە دەوترێت دەستگیر کراوە هاوشێوە ئهبوبهكر بهغدادی بوه.
بەپێی ئاژانسهكه، ئەبوبەکر بەغدادی کە ناوی تەواوی عوچ ئیبراهیم بەدەوییە، لەئێستادا به یهكهم كهس دادهنرێت كه جیهان بهدوایدا دهگهڕێت واشنتۆنیش خەڵاتی 25 ملیۆن دۆلاری بۆ دیاریكردنی شوێنی ئهو سهركردهیهی داعش دیاریکردووە.
ئەبوعەلی بەسەڕی، بەڕێوبەری نووسینگەی هەواڵگریی لە وەزارەتی ناوخۆیی عێراق بە کەناڵەكهی راگەیاندووه، "ئێمە بهشوێن ئەبوبەکر بەغدادیهوهین و لەو بڕوایەداین کە ئەو لە ڕۆژێک زیاتر لە شوێنێکدا نامێنێتەوە، ئێمە هەندێک زانیاریمان هەیە کە ئەوە دەردەخات ئەو لەنێو گوندو لادێکان و شارۆچکەکانی سوریادا بەردەوام لە هاتوچۆکردندایە و لەڕێگەی پارێزگای ئەنبارەوە لە سنوورەکاندا تێدەپەڕێت، هەروەها لە ڕێگەی پارێزگای سەلاحەدینەوە جووڵەکانی خۆی بەردەوامیی پێدەدات".
ئاماژهی بهوهشكرد، زانیارییە نوێیەکانی ساڵی 2019 ئەوە دەردەخەن کە ئەبوبەکر بەغدادی لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات لە سوریادایە و لە نێوان شارەکانی (هەجین و دیشیشە لە حەسەکە) لە هاتوچۆکردندایە.
رونیشیكردهوه، بهغدادی زۆرجار بە جلوبەرگی مەدەنیی هاتوچۆدەکات تا هیچ کەس ئەو نەناسێتەوە و کۆتا کەسانێک کە لەگەڵ بەغدادیدا دیداریان هەبووە، ئیسماعیل عیسەوی، ئەندامی کۆمیتەی فێرکاری داعش و جەمال خەلیل مەشهەدانی، فەرماندەی داعش لە کەرکووک بوون و ئەم دیدارانەشیان لە مانگی نۆڤەمبێر لە شارۆچکەی دشێشە و 10ڕوژ پێش لە دستگیرکردنی مەشهەدانی بەهۆی ناوەندی هەواڵگریی عێراقەوە، ئەنجامداوە.
بەسەڕی وتیشی، ئەبوبەکر بەغدادی بەزۆری بەبێ پاسهوان هاتوچۆ دەکات تا نەناسرێتەوە، ئەو و جێگرەکانی هیچ جۆرە موبایلێک یان ئامێری ئەلیکترۆنی دیكه لەگەڵ خۆیاندا هەڵناگرن، نەوەکو شوێنیان دیاری بکرێت.
لەلایەکی ترەوە، فازیل ئەبو ڕەغیف، شیکاری کاروباری ئەمنیی رایگهیاندووه، "ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە ئەبوبەکر بەغدادی لە بیابانی سوریایەو سواری ئۆتۆمبێلی ئاسایی دەبێت وهیچ پاسەوان و پارێزەرێکی لەگەڵدا نییە و هەموو دەوروبەرەکانیشی جلوبەرگی مەدەنی و ناسەربازی لەبەر دەکەن".
سەرچاوە ئەمنییەکان هەروەها بە فۆکس نیوزیان وتووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ههڵمهتی گهڕان و پشكنینی ماڵ به ماڵیان دهستپێكردوه.
هاشم هیشام، ئەندامی کۆمیتەی ئاشتەوای نیشتیمانیی و لێکۆڵەری کاروباری تیرۆریستی، دەڵێت، ئەبوبەکر بەغدادی مامۆستای گۆڕینی شێواز و ڕووخسارە و هێشتا لە ناوچەکانی ژێر دهستی داعش لە سوریادا ژیان بەسەردەبات و لە 2017وە نەهاتووەتە نێوعێراقەوە.
لە ئەگەری گرتن یان کوشتنی بەغدادیش، داعش لەبەردەم سێ سیناریۆدایە، یەک هەڵوەشاندنەوەی داعش، دووەم، هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ و سێیەم، چوونە نێو ڕیزەکانی قاعیدەوە.
فۆکس نیوز هەروەها بەگێڕانەوە لە چالاکوانێکی مەدەنیی لە شاری ڕەقەوە ڕایگەیاند، بەغدادی لە سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێراندایە و دەیەوێت بەرەو ئەفغانستان بڕوات.