زوو چاكبوونەوەی برینەكان بەهۆی برینپێچێكی تایبەتەوە

تەندروستی

05/02/2019‌ 895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرینەی برینەكان بەزۆری سووكن‌و خۆبەخۆ چاكدەبنەوە، بەڵام هەندێك لەبرینەكان هەن، كە لەئەگەر پشتگوێخستنیان مەترسی دروست دەكەن‌و زیان بەمرۆڤ دەگەیەنن.

بۆ نموونە، نەخۆشانی تووشبوو بەشەكرە زیاتر لەهەر كەسێكی تر ئەو جۆرە برینانەیان بەسەردا دێت‌و بە ئاسانیش چارەسەر و دەرمان ناكرێن، بەشێوازێك لە ئەگەری پاكوخاوێن و تەندروست ڕانەگرتنیان، ئیلتیهابی توندی‌و قووڵیان بەدوادا دێت، تا ئەو جێگایەش هەنگاو دەنێت، كە ئەندامێكی جەستەی كەسەكە ببڕنەوە.

ئەو بەكتریانەی، كە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی برینی شەكرە، بەزۆری بەدەرمانەكان بەرگری پەیدا دەكەن، كە ئامارەكانیش دەرخەری ئەوەن بەشێوەیەكی ڕێژەیی نزیكەی 7/5 ملیۆن كەس لەئەمریكادا تووشی برینی درێژخایەن بەتایبەت لەكەسانی تووشبووی نەخۆشی شەكرەن، كە دواجار بڕینی ئەندامێكی جەستەیانی بەدوادا دێت. 

ئەگەریش بمانەوێت ئەو ئامارە لە ئاستی جیهاندا بەراورد بكەین، لە هەر 30 چركەدا برینێكی درێژخایەن و بەرگریكار لە بەرانبەر دەرمانەكانی دژە شەكرەدا، برینەوەی ئەندامێكی جەستەی بەدوادا دێت.

 لەو ڕووەوە لێكۆڵەران بەردەوام بەدوای ڕێگاچارەی نوێ و كاریگەر دەگەڕێن تا بتوانن ئەو برینانە چارەسەر بكەن‌و لەئەنجامدا ئەندازیارانی "كاڵجی پاشایەتی لەندەن" مولیكوڵ  (moleculeێكی ناسراویان بەناوی TrAPs دۆزییەوە، كە هێزی سروشتی شیفا بەخشانەی جەستە بەهێزتر دەكات. 

ئەو موڵیكۆڵە لەڕاستیدا فاكتۆری گەشەیین، كە بەهەندێك ماددەی وەك كڵاژن یارمەتی دەبەخشێت تا سروشتی تر لەگەڵ شانەكانی جەستەدا هەڵبكات و لەئەنجامدا برینەكان، خێراتر چارەسەرو دەرمانی پێویستیان بكات.

بەزۆری لەمولیكوڵەكانی كڵاژن لە چاككردنەوەی برینەكان سوو دەبینرێت، بۆ نموونە، ئەسفەنجەكانی كڵاژن یارمەتی لە دروستبوونەوەی برینەكانی سوتاوی وئیمپلەنتی (نێوچاندن=Implant)  كڵاژنی یارمەتی دروستبوونەوەی ئێسكەكان هاوكار دەبێت.

 لێكۆڵەران مولیكولێكیان بەناوی كڵاژێنی TrAPیان، بەشێوازاێكی هەندەسیانە دروستكردووە، كە پڕۆسەی سروشتی چاكبوونەوەی برین ئەنجام دەدات.