شارپرێس:
قورسه بۆ مرۆڤ بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك قژی نه‌شوات، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌وه بۆ كه‌سێك چۆن ده‌بێت كه ماوه‌ی 20 ساڵه قژی نه‌شتووه.
فرانكی كلۆنی ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه خه‌ڵكی به‌ریتانیایه، ده‌ڵێ بۆماوه‌ی 20 ساڵه نه‌قژی شتووه، نه بڕیویه‌تی.
كلۆنی له‌باره‌ی مێژووی ڕاوه‌ستانی له‌شتنی قژی ده‌ڵێ، ئه‌و له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا بڕیاریدا چیتر قژی نه‌شوات، باس له‌وه‌شده‌كات به‌تێپه‌ڕبوونی كات كێشه‌ی چه‌وربوونی قژ‌و كێشه‌كانی دیكه به‌ره‌و نه‌مان چوون، ڕاهاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه نوێیه بۆ قژی.
فرانكی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، له‌ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌دا ڕۆژانه ته‌نیا قژی شانه‌كردوه، بۆ شانه‌كردنه‌كه‌ش هه‌موو ڕۆژێك نیو كاژێری پێده‌چێت‌و به‌یارمه‌تی كه‌سێكیش ئه‌و كاره ده‌كات.