شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى
ئیتاڵیا رایدەگه‌ێنێت "حکومەتی وڵاته‌كه‌ى له قۆناخه‌كانى سه‌ره‌تای هه‌ڵسه‌نگاندنى
كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیدایە له وڵاتانى ده‌ره‌وه".
رۆژی پێنجشەممە جۆزیپی
كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند "حکومەتی
ئیتاڵیا دەست بە کشانەوەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان دەکات و هیواشی خواست پرۆسه‌ى
ئاشتى له‌و وڵاتە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجامی هەبێت".
جۆزیپی كۆنتێ ئاماژەی
بەوەداوە "ئه‌و سەربازانەی وڵاتەکەیان کە به‌نداوى موسڵ ده‌پارێزن له مانگی
پێنجی ئەمساڵدا ده‌كشێنه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانى
ئیتاڵیا ئەوەشی وتوە "یه‌كێك له یه‌كه‌كانمان له عێراقه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى
كاره‌كانى به‌نداوى موسڵ و چاوه‌ڕێده‌كه‌ین له كۆتاى ئاداردا ئه‌و یەکەیه
بكشێنینه‌وه. ئه‌وه‌شى كه په‌یوه‌ندى به یه‌كه‌كانى دیكه‌وه هه‌یه، هیچ
پلانێك بۆ ده‌ستكردن به هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌كنیكى نییە".
ئەوەش دوای ئەوە دێت
کە رۆژی چوارشەممە دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جۆزیپى كۆنتی سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی،
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
هـ ـ ر