چاوش ئۆغلۆ: بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق داعش ئەو وڵاتەی داگیرکرد

عیراق

07/02/2019‌ 1413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمریکای بە بەرپرسی تاوانەکانی چەکدارانی داعش لەعێراق ناوبرد.

ئاژانسی ئارتی روسی بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ پێنج‌شەممە مەولوود چاوشئوغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتارێکدا لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی دژی داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا ڕایگەیاندوە واشینتۆن بەرپرسی دۆخی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".

ئارتی لەسەر زاری مەولوود چاوشئوغلۆ ئاماژەی بەوەداوە "دەرچوونی واشینگۆن لەعێراق هەڵەیەکی ڕاستەقینە بوو، چونکە ئەم دەرچوونە بەبێ بەرنامەی لەپێش دیاریکراو ڕاگەیەندرا و دواجار جێبەجێکرا".

چاوشئۆغلۆ ئەوەشی وتوە "کاتێک کە واشینتۆن لە عێراق دەرچوو، جۆرە نائارامی و ناسەقامییەک ئەم وڵاتەی گرتەوە وتاقمی تیرۆریستی داعش بە سوودبردەی خراپ لەم نائارامیانە، لە40%ی خاکی عێراقی بەخێراییەکی زۆرەوە خستە ژێر ڕکێف و داگیرکاری خۆیەوە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتوشیەتی "نازانرێت هەر ئەم هەڵەیە لە ڕەوتی ئەمریکا لەسوریا دوبارە دەبێتەوە و لەو ناوچانەی کە هێزەئەمریکییەکان لەوێ دەردەچن، بۆشایی ئەمنیی دروست دەبێتەوە".

مەولود چاوشئوغڵۆ لەبارەی شێوازی دەرچونی سوپای ئەمریکا لە سوریاش ڕایگەیاندوە "هەرچەندە ئێمە بۆدەرچوونی سوپای ئەمریکا لە سوریا بەرنامەیەکی هاوبەشانەمان لەگەڵ ئەم وڵاتە بۆدەرچوونی کاروانە سەربازییەکانی هەیە، بەڵام بەگشتی دەرچوونی بەبێ گرفتی هێزەکانی ئەمریکامان لە سوریادا مەبەستە".

لەبارەی هەنگاوەکان بۆ ئەم مەبەستە چاوشئۆغلۆ ئەوەشی وتوە "دوێنی شاندێکی تورکیا لە واشینگتۆن بووە و لەسەر پێکهاتنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ هەماهەنگ کردنی دەرچوونی ئەمریکا لە سوریادا پێکهاتووە".

هـ ـ ر