دروستكردنی جۆرە تەوالێتێكی تایبەت بۆ پاراستنی تەندروستی جەستە

تەندروستی

11/02/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەران جۆرە تەوالێتێكی ڕۆژئاوایی (غەربی)یان دروستكردووە، كە دەتوانێت دۆخی دڵ بخاتە ژێر چاودێرییەوە. 

بەپێی هەوڵێكی پێگەی مێد گەدجێت(med gadget) لەكاتی بەكارهێنانی ئەو تەوالێتە ئەو كەرەستانە بەجەستەی نەخۆشەوە پەیوەست دەبن و زانیاری وەردەگرێت.

تەوالێتەكە لەلایەن تیمێكی لێكۆڵینەوە لەدامەزراوەی تەكنۆلۆجیای راچیستێری"( Rochester)ی ئەمریكا دروستكراوە، كە دەشتوانێت پارۆمێترە(parameter) گرنگەكانی دڵ و دەماری كەسەكان بپێوێت.

لەبەر ئەوەی هەركەسێك پێویستی بەخزمەتگوزاری خۆپاككردنەوە و تەندروستییە، لەبەر ئەوە بوونی ئەم تەوالێتە لەماڵی هەركەسێكدا ئەو دڵنیاییە دەدات، كە دۆخی دڵ بەشێوازێكی ڕێكوپێك لێكدەدرێتەوە.

هەروەها تەوالێتە غەربییەكە، پەستانی سیستۆڵ (Systole)و دیستۆڵ  (Diastole)، ڕێژەی جەڵتەی دڵ، ئۆكسیجنی خوێن، لێدانی دڵ، گۆڕانكارییەكانی لێدانی دڵ و درێژی شەپۆلی  QRSی دەپێوێت.

لێكۆڵەرانی پڕۆژەكە پێش دروستكردنی تەوالێتەكە ، ئەنجامەكانی ئەویان لەگەڵ ئامێرەكانی تر، كە بۆ پێوانەكردنی دڵ و دەمار ولێدانی دڵ و... بەكار دەهاتن بەراورد كرد و ڕایانگەیاند ئەو پێوانانەی بەهۆی ئەو تەوالێتەوە ئەنجامدراون، دوور لە ستاندەر نین.