ئاماری قوربانیانی نەشتەرگەری زیاترە لەهەندێك نەخۆشی باو

تەندروستی

11/02/2019‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیك دەریدەخات، لەئاستی جیهاندا ئاماری قوربانیانی نەشتەرگەری زیاترە لە نەخۆشییە باوەكانی وەك مەلاریا(Malaria) و سیل و ڤایرۆسی HIV.

بەپێی ئاژانسی هێڵس دەی، هەموو ساڵێك لەسەرانسەری جیهاندا نزیكەی 2.4 ملیۆن كەس لەماوەی 30 ڕۆژی پاش نەشتەرگەریكردن گیانی خۆیان لەدەستداوە، كە زیاترە لە ئاماری قوربانیانی نەخۆشی مەلاریا و سیل و HIV.

ئەمە دەرخەری ئەوەیە، لە 7.7ی تەواوی نمونەكانی مردن لەجیهاندا لەماوەی مانگێك پاش نەشتەرگەری ڕوودەدات، كە ئەم ژمارەیەش زیاترە لە هۆكارەكانیتری مردن (جەڵتەو نەخۆشی ئیسكمیا Ischemia)ی دڵ.

هەموو ساڵێك نزیكەی 313 ملیۆن نەشتەرگەری لەجیهاندا ئەنجامدەدرێت، بەڵام زانیاری پێویست لەبارەی چۆنییەتی نەشتەرگەرییەكان بوونی نییە. 

لێكوڵەرانی بەریتانیش لەو بارەیەوە ئاماژە بەوە دەكەن، لەنێوان 2.4 ملیۆن نەخۆش، كە لە ماوەی مانگێك پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری گیانی خۆیان لەدەستدەدەن، نیوەی ئەوان لەو وڵاتانەن، كە بڕی داهاتیان نزم و مامناوەندییە.

بەوتەی لێكۆڵەران ئەگەرچی تەواوی نموونەكانی مردن پاش لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناتوانرێت ڕێگرییان لێبكرێت، بەڵام بە وەبەرهێنان و سەرمایە وەگەڕخەری زیاتر، خوول و فێركاری تیم و كارمەند و پزیشكانی نەخۆشخانەكان و باشتركردنی كەرەستەو ئامێرە چارەسەرییەكان، دەتوانرێت زۆر لەو مردنانە ڕێگریی لێبكرێن.